25/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: په‌راوێزخستنی هه‌ر لایه‌نێك له‌بودجه‌ی عێراقدا، په‌رچه‌كرداری مه‌ترسیداری لێده‌وكه‌وێته‌وه
نوێنه‌رێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكاره سیاسه‌تمه‌دارانی وڵات چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بدۆزنه‌وه بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2014 عێراق به‌بێ پشت گوێ خستنی هیچ لایه‌نێك.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: په‌راوێزخستنی هه‌ر لایه‌نێكی عێراق له‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق په‌رچه‌كرداری مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه بۆیه پێویسته هه‌موو سیاسه‌تمه‌درانی وڵات چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه بدۆزنه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: هه‌رچه‌نده پرۆژه یاسای عێراق له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی خاڵه ناكۆكه‌كان گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵام پێویسته ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌په‌رله‌مان وه‌كو حكوومه‌تی ناوه‌ندی لێنه‌كرێ به‌و هۆیه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌وڵاتدا دروست ده‌كات.
باسی له‌وه‌ش كرد، بودجه‌ی عێراق بابه‌تێكی زیندووی ئێستایه و وڵات به‌بێ ئه‌و پرۆژه یاسایه ناتوانێ هه‌نگاو بنێ و رێكخستن له‌كاره‌كانیدا نامێنێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه عێراق به‌دۆخێكی تایبه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌وره‌دا تێده‌په‌رێ و له‌ئه‌گه‌ری په‌راوێزخستنی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی وڵات‌دا پێویسته چاوه‌ڕوانی په‌رچه‌كرداری مه‌ترسیدار بین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بودجه‌ی عێراق واته ئاوه‌دانی و ژیانی عێراق و عێراقییه‌كان بۆیه ناكرێ ئه‌م بابه‌ته بكه‌وێته ململانێی سیاسییه‌وه و عێراقییه‌كان باجی ئه‌و ململانێیانه بده‌ن به‌ڵكو پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاری له‌سه‌ر بكرێ، یاخود به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بكرێته مادده‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌كردن.