25/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومه‌تی ئێره‌و ئه‌وێ
ماوه‌یه‌كه مشتومڕی لایه‌نه سیاسیه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان جیاواز له‌وانی پێشووتر كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ خراوه‌ته به‌رده‌م دانوستانه‌كان به‌هۆی گۆڕینی هاوكێشه‌ی سیاسی و تۆنی ده‌نگه‌كانی ئه‌مجاره، ئیتر چۆن حزبی یه‌كه‌م دروست بوو ئه‌وه‌ش خۆی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی له‌سه‌ره‌و نازانین چۆن لایه‌نه‌كانی تر ڕازی كراون به‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كا به‌هه‌ر حاڵ ئێستا گه‌رمه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكه وه‌ك ناوی لێنراوه حكومه‌تی نیشتمانی ، به‌لاَم خۆزگه وابێت نه‌ك ببێته حكومه‌تی ژێرپێخستنی سه‌روه‌ری یاسا‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ .
به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵوێستێكی وا ده‌بینین و ده‌بیستین حكومه‌تێك دروست بێت هه‌موان ڕۆژێك له هه‌رێمی كوردستاندا گوێمان له لێدوانی هه‌ندێ به‌رپرسی ڕه‌زا قوڕس و هه‌ندێكی ساویلكه نه‌بێت ، ئیتر قوَناغه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌رمه‌ی نایه‌كسانی و كوشتوبڕی خه‌ڵك كه له‌سێبه‌ری ده‌سه‌لاَتدارانه‌وه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی خۆیان ڕێكبخه‌ن، وه‌ك له ڕابردووودا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكیان كوشت ئه‌مجاره‌شیان به سه‌رقاڵكردنی هاولاَتیان به لێدوانی جۆراوجۆر .ئێستا جۆرێك له ته‌نگه نه‌فه‌سی به ده‌سه‌لاَت و لایه‌نه‌كانی تره‌وه دیاره كه له‌وه تێده‌گه‌ین ناتوانن به‌یه‌كه ژیانی سیاسیانه و گوزه‌رانێكی خۆش بۆ هاولاَتیاننی خۆیان بڕه‌خسێنن، ئیدی سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كان له‌سه‌ر مێزی لایه‌نه سیاسیه‌كنه‌وه به‌رهه‌م دێت . كرۆكی بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ره كه ئێستای خولقاندووه ئه‌ویش حكمه‌تێك دروست بێت وه‌ك دیسان لێره بێت (هه‌ولێر) یان حكومه‌تێك ته‌نیا له‌وێ (سلێمانی) بێت، چونكه پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه ئینجا چۆن بۆته براوه ئه‌وه شاراوه نیه، به‌لاَم ئه‌و یه‌كێتیه‌ی كه به‌چه‌ند كورسیه‌كه‌وه ده‌مێك باسی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی ده‌كات و ده‌مێكیش ده‌ره‌نجامه‌ی كۆتایی هه‌ڵبژاردن؟ ئایا ئێستا كام پێوه‌ره؟ دیسان ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له به‌رپرسانی یه‌كێتی بكرێت ،
كه ئێستا وه‌ك حزبێكی پڕ له ده‌ردو ناسۆری ڕووی تێكردووه چی ده‌كات؟ به‌لاَم پارتی وه‌ك هێزێك كه زۆر به ئه‌سته‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵیدا ڕێكبكه‌ون ئه‌وه‌ش قه‌یرانه‌كان زیاتر قوڵتر ده‌كاته‌وه ، كه حزبێك نه‌توانێت خۆی بگرێت و هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی بۆ خۆی بێت.به‌پێی گریمانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پارتیش حكومه‌ت پێك بێنێت ناتوانێت ساڵێك درێژه به‌كاره‌كانی بدات ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانیشی چالاَك بن ، به‌لاَم كۆمه‌لێك كاره‌كته‌ری شاراوه ته‌نانه‌ت له ناوخۆشیاندا ده‌توانن به چه‌ند سیناریۆیه‌ك نه‌هێڵن ئه‌م حكومه‌ته كه خۆی له‌منداڵێك بووه چۆن ماوه‌ی چوار ساڵی‌تر درێژه به‌كاره‌كانی بدات حكومه‌تی پێشوومان له منداڵدانێكی 18 ساڵیدا له دایكبوو ، ئه‌ی ئێستا چۆن بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌و منداڵه بتوانێت منداڵێكی تر به‌خێو بكات؟ سیته‌می ئه‌مڕۆی ده‌سه‌لاَتدارێتی به‌گشتی و ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی توشی جۆڕێك له په‌نگخواردنه‌وه‌ی گرفت و قه‌یرانه‌كان هاتووه، ته‌نیا داواكاریی خۆی لا په‌سه‌نده ئیتر ئه‌وانیتر ده‌بێت ژێر ده‌سته‌بن، كه وه‌ك كلتور‌و نه‌ریت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی هه‌موومان ده‌ڕوات بۆیه ده‌بینین به‌هۆی دابه‌زینی هێزێكی تر(یه‌كێتی) دیسان ئه‌سته‌مه به‌بێ ئه‌و حكومه‌تێك دروست بێته‌وه مه‌گه‌ر به‌وه‌ده‌رنانی لایه‌نه‌كانی تر (گۆڕان و.......) له‌به‌رخاتری ڕێككه‌وتنی ستراتیژیه هه‌له‌كه بقۆزرێته‌وه تا بتوانرێت ده‌سه‌لاَته‌كان له‌نێوان دوو ئیداره‌یدا دابه‌شبكرێته‌وه، وه ئه‌گه‌رنا هێزی دووه‌می جاران ناتوانێت به‌م جۆره‌ی ئێستا وا به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كانی بێت.
ئێستای هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌ی دیكه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه ، كه دوو حزبه زلهێزه‌كه‌ی جاران هه‌ریه‌كه له‌سنووری خۆیان كێشه‌ی جۆر به‌جۆر ڕوویان لێده‌كات، كه ئه‌ویش توڕه‌یی هاولاَتیان وه‌ك ڕۆژانی 17 ی شوبات زیاتر ده‌كات ، به‌لاَم به‌جۆرێكی تر هه‌ر له‌به‌پارێزگاكردنی قه‌زاكه‌یان و خزمه‌تگواریی و نه‌مانی پاره و برسێتی و تاپۆكردنی موڵكه‌كانیان و ، ناوچه له‌ده‌ستچووه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشمان ته‌نیا ڕۆژانی هه‌ڵبژاردن ده‌زانین چه‌ند شارێك و قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك له په‌راوێزی خاكی هه‌رێمی كوردستاندان، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین نه‌وت بۆته هه‌مووشتێك ، كه‌چی خاك و نیشتمان له‌بیر خۆمان ده‌به‌ینه‌وه‌و سه‌ره‌نجام به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
له‌میانی سه‌ردانیكردنی چه‌ندین جاره‌ی به‌رپرسان و سه‌رۆكی حكومه‌ته یه‌ك یه‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا زۆربه ده‌گمه‌نی ، یاخود نه‌مانبیستووه باسی پارچه خاكێكی له‌تكراوی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، جگه له دابه‌شكردنی سامان و غه‌نیمه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌بێت.ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه‌ی كورد له‌وه‌دایه نازانین له نیشتمانێك ده‌ژین وه‌ك كورد مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌بێته میوانمان ته‌نیا نه‌وتی ژێرخاكمان ده‌بینێت و هیچی تر نیه، ئه‌گه‌رنا به‌رپرسی كۆمپانیاكان زۆر به ناحه‌زییه‌وه پێشتر له دژی كورد جه‌نگاون و چه‌ند كه‌سێكیش به‌ناوی كورده‌وه سلاَوی ئێمه‌یان لێده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كی درێژه كورد وا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌ڕوات و واش ڕاهاتووه، كه ته‌واوی به‌زیانی خۆیدا ته‌واوبووه.گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه ده‌بێت سه‌یری ئه‌و پاڵه‌وانه دۆڕاوانه بكه‌ین، كه بزانین ئه‌مجاره میلله‌ت به‌كام هه‌ڵدێر دا ده‌به‌ن؟ ده‌بێت ترسیشمان له‌وه هه‌بێت ئه‌مڕۆ حكومه‌تێك پێك بێنن ،هه‌ر سبه‌ینێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و وه‌ك ده‌وترێت"دیسان ڕیسه‌كه بكه‌نه‌وه خوری". لێره‌دا ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ی داهاتوو دروست ده‌بێت كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌نجامی خراپ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، كه هه‌موویان شكست دوای شكسته، چونكه منداڵێكی ساوا چۆن ده‌توانێت یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و عیملاقانه‌ی ده‌روبه‌ر بكات، جگه له گه‌مه‌كه‌رێكی به‌هێز نه‌بێت.كه تاكی كورد له ئێستادا زۆر به‌ده‌گه‌مه‌نی ده‌بینرێت یاریزانێكی به‌هێز دروست بكات ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت كه‌س دان به‌بوونیدا نانێت بۆیه پێكهێنانی حكومه‌ت له كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه بۆ حكومه‌تی نیشتمانی (وه‌ك له‌سه‌ر زاری خۆیان باسی ده‌كه‌ن)، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئارامیه‌كان بۆ ولاَت بگه‌ڕێنێته‌وه و كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌و گروپی مافیا له ناوه‌نده‌كانی بڕیار و ده‌سه‌لاَتی سه‌روودا نه‌قرتێنێ ، دڵنیابین هیچی كه‌مترنابێت له‌وانی پێشوو و پێشووتردا ، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانیش تێیدا به‌شداربن، كه ئه‌مه‌ش ئیڕاده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ئایا ئه‌مه‌ش چۆن ده‌بێت و چۆن ده‌كرێت ئه‌وه دوای ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بینین، وه ئه‌گه‌رنا دڵنیابین هه‌ر حكومه‌ته‌كانی ئێره و ئه‌وێ ده‌بێت.