26/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تارق جەوهەر داوا له‌په‌رله‌مانى ئه‌لمانیا ده‌كا تاوانى ئه‌نفال وكیمیاباران به جینۆساید بناسێنێ
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان داوا له
كلاودیا رۆت جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كرد وه‌ك دۆستیكى نزیكى
گه‌لى كورد وسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌لمانیا كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى پرسى
تاوانه‌كانى ئه‌نفال وبه‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى وگۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان
له‌په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا وه‌ك تاوانى جینۆساید بناسێنرێت, بۆ ئه‌وه‌ى
دواتر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه وه‌ك تاوانى جینۆساید
بریارى له‌سه‌ر بدرێت هاوکات رۆڵى ئه‌ڵمانیاشى له‌وباره‌یه‌وه به‌گرنگ
وه‌سف كرد.
له‌به‌شیكى تر‌ى قسه‌كانیدا تارق جەوهەر ئاماژه‌ى به‌گرنگى گه‌شه‌پێدانى
په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانى ئه‌لمانیاو كوردستان كرد بۆ سوود
وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى كارى په‌رله‌مانى ئه‌لمانیا به‌تایبه‌ت له‌بوارى
گفتوگۆكردن بودجه‌ى ساڵانه و چۆنیه‌تى ریكخستنى كارى په‌رله‌مانى له‌نێوان
زۆرینه و ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیادا.
ئه‌م قسانه‌ى تارق جەوهەر له میانەى كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش داهات
كه‌ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه 25-1-2014 له‌نێوان جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى
ئه‌لمانیا وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان
له‌فراكسیۆنه‌كانى پارتى ویه‌كیتى وگۆران و یه‌كگرتوو ومه‌سیحیه‌كان له
ئوتیل رۆتاناى شارى هه‌ولیر به‌رێوه‌چوو.