26/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌یسی تێرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی گۆڕا بۆ تیرۆر
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای كه‌لار ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه بڕیاریدا كه‌یسی تێرۆركردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی له‌پۆلیسه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ئاسایش‌و ماده‌ی یاسایی كه‌یسه‌كه‌ش له‌یاسای سزادانی عێراقییه‌وه بگۆڕێت بۆ یاسای تێرۆر.
به‌رپرسی راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان، مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار، كه‌یسی تێرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی له‌پۆلیسه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ ئاسایش.
پاش تێرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی كه‌یسه‌كه ده‌ركرد، له‌ئێستاشدا بریاره كه‌یسه‌كه به‌پێی ماده‌ی 2ی تێرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هەروەها پاش بریاره‌كه‌ی دادگا دۆسیه‌كه له‌ماده‌ی 406وه ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌ی 2ی تیرۆر.