ئایە ئافرەت لە شەیتان فێڵبازترە ؟
25/06/2013 نوسەر: bzavpress

ئایە ئافرەت لە شەیتان فێڵبازترە ؟


تێگەیشتن وشیکردنەوەیەك ( سورة يوسف _ آية 28 )
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە رب الحالمین والصلاة والسلام علی رسولە الامین محمد صلی اللە علیەوسلم وعلی آلە وصحبە ومن هدی بهدیە ومن تبعهم باحسان الی یوم الدین وبعد :

پێشەکی زەردەخەنەیەکی دەوێت ، و دڵخۆشبن !

کاتێك خەڵکی دەڵێن بەخوا فڕوفێڵی ئافرەتان زۆر گەورەو مەترسیدارە ، ئەوەش بێگومان لە مانای ئایەتی قورئانەوە وەرگیراوەو لە ئایەتی ٢٧ سورەتی یوسفدا کە هاتوەو دەفەرموێت : { انه من كيدكن ان كيدكن عظيم} واتا ئەوی کە ڕوویداوە تەنها فڕوفێڵی ئێوەیە و فڕوفێڵی ئێوەش زۆرگەورەیە .
بەڵام ئەمە مانای تەواوی ئایەتەکە نیە چونکە تەنها بەشێك لە ئایەتەکەمان هێناوەو شێمان کردۆتەوە و مانای تەواوەتی خۆیمان نەداوە ، چونکە لەکاتێكدا باسی بەسەرهاتێك دەکرێت و تەنها بەشێك لە ووتەکانیان بهێنین وباسی بکەین بێگومان کەسی بەرامبەر بەباشی تێناگات و دەبێت خۆمان بۆچونی خۆمانی تێکەڵ بکەین و شیکردنەوەی بۆبکەین ، بەڵام کاتێك کە بەسەرهاتەکەمان وەکو خۆی باسکرد بێگومان کەسی بەرامبەر خۆی لێکدانەوەی بۆدەکات و تێدەگات .

لێرەدا کەمێك باسی بەسەرهاتەکەبکەین بەکورتی تاوەکو لێکدانەوەیەکی وەکو خۆی بۆ بکەین و کەسی خوێنەر و بەرامبەر تێبگات چی ڕوویداو وبۆچی ئەو دەستەواژەیە هاتوەو مەبەست لەوە چیە ؟

خوای گەورە دەفەرموێت :{ قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا إِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ وَإِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ الصَّادِقِينَ فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِنْ كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ} یوسیف سەلامی خوای لەسربێت ووتی : ئەوخۆی بانگمیکردۆتە ژوورەوەو داوای خراپەکاری لێکمردوەو هەندێك لە خزمەتکارەکانی خۆی کە ئەوانیش ئافرەتبوون ئامادەیانیکردوەو دەرگاکانیان لەسەرم داخستوەو ، پاشان عەزیزی میسرو خزمەتکارەکانی خۆی ووتیان ئەگەر ئەو کوڕە قەمسەکەی لە پێشەوە دڕابێت ئەوا ئافرەتەکە ڕاست دەکات و کوڕەکە درۆدەکات و ئەگەر قەمیسەکەشی لە پشتەوە دڕابێت ئەوا کوڕەکە ڕاست دەکات و ئافرەتەکە درۆدەکات ! کاتێك کە تەماشای یوسفیانکرد و بینینان کە قەمیسەکەی لە پشتەوە دڕابوو نیشانەی ئەوەیە کە کەسێك لەپشتەوە پەلاماریداوەو قەمیسەکەی دڕاندوە ، ئەوکات عەزیزی میسر ووتی : ئەوە فڕوفێڵی ئێوەیە بەڕاستی فڕوفێڵتان زۆر گەورەیە ، مەبەستی لێرەدا ئەوەبوو کە خۆتان بۆ ئامادەکردوەو ئەنجامتان داوە ئەو کارەی کە ئەنجامتانداوە زۆر گەورەیە !

لێرەدا زۆر بەسادەیی باسی ئەم دوو ئایەتە پیرۆزەمانکرد ، گەرچی لەزۆرکات وشوێندا دەبیستین کاتێك کە باسی ئافرەتان دەکرێت ئەو قسەیە دەکەن کە دەڵێن : فڕوفێڵی ئافرەتان زۆر گەورەیە ، ئەوئایەتە پیرۆزەش دەکەن بە بەڵگە بۆخۆیان کە لەسورەتی یوسفدا هاتوە ٢٧ ، پێوەریشیان بۆ ئەوەی کە قسەکەی خۆیان بسەلمێنن لەبەرامبەردا ئایەتێکیتری قورئان دەهێننەوە کە لەسورەتی النساء دا هاتوە لەئایەتی ٧٦ کە خوای گەورە دەفەرموێت :{ إن كيد الشيطان كان ضعيفا } سورة النساء ٧٦ ، وتا فڕوفێڵی شەیتان لاوازەو پوچە !
بێگومان ئەمەش ئایەتەو ماناکەشی ڕاستە بەڵام دەبێت بزانین بەچی شێوەیەك !
کاتێك کەسیك بیەوێت دابارێتە سەر ئافرەتێك یان ئافرەتان ، ئەو ئایەتەی سورەتی یوسف دەهێننەوەو زیادڕەویشی تیادەکات و دەڵێت خوای گەورە بەوە وەسفیانیکردوە ، لەکاتیكدا خوای گەورە وەسفی فڕوفێڵی شەیتانیکردوە دەفەرموێت فڕوفێڵی شەیتان لاوازە و پوچە ، ئەمەش زیادەڕەویە لە تێگەیشتنی قورئان ، کاتێك کە خۆمان لەشتە بەباشی تێنەگەیشتوین نابێت خەڵکیش لەسەر ئەو تێگەیشتنە کورتەی خۆمان تێبگەیەنین ، ئەوە زیادڕەویە لەدیندا .

ئەگەر بمانەوێت تێگەیشتنمان باشبێت و ڕاست ودروست تێبگەین لەمانای قورئان گران نیەو دەبێت هەوڵی بۆبدەین و بەدوای ماناکانیدا بگەڕێین تاوەکو نەکەوینە هەڵەی گەورەوە و خۆمان تاوانباربکەین ، کاتێك خوای گەورە باسی فڕوفێڵی ئافرەتان دەگات گشت گیر نیە لەو ئایتە پیرۆزەدە ، بەمانای ئەوەی کە باسی فڕوفێڵی هەموو ئافرەتان ناکات ! کاتێك بە کۆ باسی دەکات لێرەدا مەبەست لە فڕوفێڵی ئەوئافرەتانەی دەوروبەری یوسف و خزمەتکارەکانی خێزانی عەزیزی میسرە لەو کردەوەیەی کە ئەنجامیان دابوو بەرامبەر بە یوسف سەلامی خوای لەسەربێت لەهەمان کاتیشدا ئەوە فرمایشتی خوای گەورەنیە ، بەڵکو ئەوە قسەی عەزیزی میسرە و خوای گەورە لە قورئانەکەیدا بۆمان باسدەکات کە ئەوان چیانکردوەو ئەویش چی بەوان دەڵێت و وەسفی عەزیزی میسرە بۆ ئەوئافرەتانە کە خێزانی خۆی و خزمەتکارەکانی بوون ، عەزیزی میسریش ئەو فڕوفێڵەی زۆر بەگەورەنرخاند و شتێکی گەورەش بوو کە لەکاتێکدا خێزانی عەزیزی میسر کە لە هیچ شتێکی کەم نەبووە و کۆمەڵێك خزمەتکاری لەسەر شتێك بەرنامەڕێژی بکەن بۆئەوەی کە ساتێکی کەم ئارەزوی خۆی بهێنێتەدی و لەکاتێکدا کە یوسف وەکو کوڕی خۆیان هەڵیانگرتبۆوەو بەخێویان دەکرد ! شتێکی گەورەیە بەڕاستی .
کاتێك کە بەیوسفی ووت فەرموو هەرچیت دەوێت بیکە و ئامادەی ژێردەستی تۆیەو فەرمانی خۆت جێ بەجێ بکە ! یوسف سەلامی خوای لێبێت فەرموی :{ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ} پەنا بەخوادەگرم ، خاوەن ئەو ماڵ وسەروەتە منی پەروەردەکردوەو سەروەری منە و زۆر خاوەن چاکەیە بەرامبەر بەمن چۆن شتی وا دەکەم ؟ ئەوە زوڵمە و خوای گەورەش زاڵمان ڕزگارناکات ، واللە اعلم .

یوسف سەلامی خوای لەسەربێت ڕایکرد لەدەست ئافرەتەکە و بەرەوڕووی دەرگا داخراوەکان ڕایکرد ، لەوکاتەدا تەماشایکرد عەزیزی میسر بەرەوڕووی دێت و پێی گەیشت و وەزعەکەی بینی { وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ قَالَتْ } ئافرەتەکە یەکسەری هاتە قسەکردن و ووتی { مَا جَزَاء مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلاَّ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} سزای کەسێك چیە ئەگەر بیەوێت خراپە بەرامبەر بە خێزانت بکات ؟ بەمانای ئەوەی کە یسف ویستبێتی خراپە بەرامبەر بە خێزانی عەزیزی نیسربکات ، لەکاتێکدا کە پێچەوانەکەی ڕاستە ، ووتی : کەسێك ئەگەر ویستی خراپەکردنبێت بەرامبەر بەخێزانەکەت یان دەبێت زیندانی بکرێت و یان دەبێت سزایەکی توندو سەخت بدرێت ! خۆی سزاکەشی بۆ دیاریکرد .
یوسف سەلامی خوای لەسەربێت دەفەرموێت :{ قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَن نَّفْسِي وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَا } ئەوخۆی داوای لێکردوم کە ئەوکارە بکەم و من هەڵهاتوم و کۆمەڵێك لە خزمەتکارەکانی ئاگادارن و دەرگاکەیان لەسەرم داخستوەو پەلامارمی داوە کە ئەوکارەبکەم !
ئەجا عەزیزی میسر- یان کەسێك لە خزمەتکارەکانی عەزیزی میسر - دەڵێت :{ إِن كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ} ئەگەر ئەو کوڕە قەمیسەکەی لە پێشەوە دڕابوو ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە ئافرەتەڕاست دەکات و کوڕەکە درۆدەکات و ئەگەر قەمیسەکەی لە پشتەوە دڕابوو ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە ئافرەتەکە درۆدەکات و کوڕەکە ڕاست دەکات .
کاتێك کە بینیان قەمیسەکەی لە پشتەوە درابوو { فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِن كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ } عەزیزی میسر کە بینی قەمیسەکەی لە پشتەوە دڕاوە تێگەیشت و ووتی : { إِنَّهُ مِن كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ} ئەوە دەرئەنجامی فڕوفێڵی ئێوەیە بەڕاستی فڕوفێڵێکی گەورەتان ئەنجامداو .
لێرەدا دەبێت ئەوە تێبگەین کە ئەم قسانە قسەی عەزیزی میسرە بەرامبەر بە خێزانی خۆی و ئەو خزمەتکارانەی کە لەدەوریبوون و ئەو کارەی کە ئەنجامیانداوە فڕوفێڵێکی زۆر گەورەبوو بەلای عەزیزی نیسرەوە ، نەك فڕوفێڵەکە گەورەبێت بەلای خوای گەورە ، والعیاذباللە .

کەواتە ئەم دێڕە ووتەی عەزیزی میسرەو خوای گەورە لە قورئاندا بۆمانی گێڕاوەتەوە ، هیچ بەڵگەیەکیشی تیا نیە کە خوای گەورە ئەم شتەی ووتبێت ئیقرار کردنێك بێت بۆ ئەوباس و ووتەیە .
ابن المنیر لە حاشیەکەیدالە ( کشاف ) دا ، دەڵێت: ئەو ئایەتی کە لە سورەتی النساء دا هاتوە ئەوە فەرمودەی خوای گەورەیە کە دەفەرموێت : { إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً} فڕوفێڵی شەیتان لاوازە ، لاوازی شەیتان و فڕوفێڵی لێرەدا بەرامبەر بە خوای گەورە لاوازە .
هەروەکو لە ڕەوڕەوەی ئایەتە پیرۆزەکەدا بۆمان دەردەکەوێت کە دەفەرموێت :{ الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً} واتا : ئەوانەی کە ئیماندارن لەپێناو خوادا دەجەنگێن و ئەوانەشی کە کافرو بێباوەڕن لە پێناو طاغوت و سەرکردە زاڵمەکاندا دەجەنگێن ، بیانکوژن ئەوانە هاوەڵی شەیتانن فڕوفێڵی شەیتان زۆر لاوازە ، واللە اعلم .

لێرەدا خوای گەورە خۆی بە ئیمانداران فەر،ماندەکات کە هاوەڵانی شەیتان بکوژن و لە شەیتان مەترسن شەیتان فڕوفێڵی هیچ نیەو زۆر لاوازە ، لێرەدا مەبەست لەوەیە کە شەیتان هاوەڵ و پاڵ پشت وپشتیوانی ئەو کافرو بێباوەڕانەیە لێیان مەترسن شەیتان هیچی پێناکرێت و ئێوەش کە ئیماندارن هاوەڵ و پاڵ پشت و پشتیوانتان خوایە و شەیتان لەبەرامبەر بە خوای گەورە هیچ نیە و لاوازە و فڕوفێڵی پێناکرێت ، کەواتە لێیان مەترسن .

لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت و تێدەگەین کە دروست نیە ئەو ئایەتە پیرۆزە بکەین بە بەڵگەو بیدەین بەسەر ئافرەتاندا و وا دەریببڕین کە فڕوفێڵی ئافرەت لە فڕوفێڵی هەموو دروستکراوەکانی خوا گەرەترو بەهێزترە و لەنێوانیشیاندا شەیتان کە ئافرەت مەکروفڕوفێڵی لە شەیتانیش گەورەتربێت .
ئەمەش کورتەیەکی باسی و شیکردنەوەی ئەو دوو ئایەتە پیرەۆزەبوو داواکارم لە خوای گەورە کە لێمان وەربگرێت و سودێکی هەبێت بۆ موسڵمانان و ئێوەش لە دوحای خێر بێ بەشمان مەکەن ، والسلام .

شرح : د. عدنان خلیفات
مامۆستاو یاریدەدەر لە کولییەی جەدە پێشتر .
وەرگێڕانی : لقمان امین