گۆڕان: رێککەوتننامەی ستراتیژیی ئاستەنگی بەردەم پێکھێنانی حکومەتە
27/01/2014 نوسەر: bzavpress

گۆڕان: رێککەوتننامەی ستراتیژیی ئاستەنگی بەردەم پێکھێنانی حکومەتە


ئەگەر بێتو پ.د.ک بە گوێرەی رێککەوتننامەی ستراتیژیی کابینە پێکبێنێ هاوپەیمانە تازەکە لە دەست دەدا ئەگەر مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردن بکا ھاوپەیمانە تەقلیدییەکەی دەتۆرێنێ.

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی ٢٧/٧/٢٠٠٧ رێككەوتننامەیەكیان بۆ یەكێتیی ھەڵوێست و خۆ بەڕێوەبردنی ھەرێم بەدوو قۆڵی لەیەك حكومەتی یەكگرتوودا كە دواتر بە رێككەوتننامەی ستراتیژیی ناو برا، ئیمزاكرد.

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەپاش راگەیاندنی ئەنجامی دوا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرەسمی دانی بە شكستەكەیدانا و ئەو ھەڵوێستەشی لە راگەیاندنەكەی خۆیەوە ئاماژەی پێدا. لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەوەی لە راگەیاندنەكانەوە بڵاوكراوەتەوە داواكانی یەكێتی لە وەرگرتنی پۆست لە دەستكەوتەكانی هەڵبژاردن زیاترن.

هەرچەند دەزگا راگەیاندنەكان و چاودێرانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان چەند هۆكارێك بۆ دواكەوتنی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرچاو دەكەن؛ بەڵام پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆربەی ئەو هۆكارانە رەت دەكاتەوە و بە جۆرێكی دیكە هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینە باس دەكا.