27/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئیتر خاتری كه‌س ناگرم
به‌ڵگه‌نامه‌كانی له‌بزاڤ بڵاوده‌كاته‌وه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ‌و شار له‌گۆڤاری بزاڤ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئیتر خاتری كه‌س ناگرم.
ناوبراو بریاریداوه به‌پێی زنجیره‌و له‌هه‌ر ژماره‌یه‌كی گۆڤاری بزاڤدا ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوبكاته‌وه، كه پێشووتر هه‌ندێكیانی له‌یاداشته‌كانیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ڵام وه‌كخۆی ده‌ڵێت له‌وێ خاتری هه‌ندێك كه‌سی گرتووه‌و ره‌چاوی زۆر شتی كردووه.
سكرتێره‌كه‌ی سۆسیالیست به‌بزاڤی وت (خۆی له‌راستیا دوو مه‌وزوعی جیایه، ئه‌وه‌ی له‌كتێبه‌كه‌ی خۆم بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، جیاوازه له‌وه‌ی كه له‌بزاڤ بڵاویده‌كه‌مه‌وه، جیاوازییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له‌هه‌لومه‌رجه‌كانه من خاتری هه‌ندێ كه‌سم گرتووه‌و كتێبه‌كه هۆی خۆمه بۆیه هه‌ندێ ئیلتیزامم هه‌بووه، جگه‌له‌وه‌ش تۆ پرسیارم لێده‌كه‌یت ره‌نگه رابكێشێت بۆ باسكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی تر).
ئه‌و له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بلاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان‌و كاردانه‌وه كه‌س‌و لایه‌نه‌كان، وتی (ئێمه شتێك بلاوناكه‌ینه‌وه كه نه‌وترابێت‌و نه‌كرابێت، واقعێكه‌و هه‌یه‌و سه‌رجه‌میان ده‌ستخه‌تی كه‌سه‌كانه‌و هه‌ن).
گۆڤاری بزاڤ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به شۆڕشی نوێ ده‌كاته ده‌ستپێك و سه‌ره‌تاو له‌م ژماره‌یه‌دا سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ به‌شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه ده‌خرێته‌ڕوو.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش
پاش هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ساڵی 1975 شۆڕشی نوێ ده‌ستیپێكرد كه له‌ئێستادا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی به‌هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌و شۆڕشه ده‌زانێت، له‌وباره‌وه سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌ی خۆی ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت:
ساڵی 1975 بوو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هاتبوونه‌وه له‌شۆڕش ناویان نابوون (عائیدون) واته گه‌ڕاوه‌كان، كه ئه‌هاتن بۆ به‌ده‌رمی ته‌جنید له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ خۆ ته‌سلمیكردنه‌وه، منیش ئه‌هاتم سه‌یرم ئه‌كردن به‌سه‌دان كه‌س بوون، زۆربه‌یان جلی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌به‌ردابوو ئه‌و جلانه‌ش پێیان ده‌وتن كه‌تافی، به‌عسییه‌كانیش بۆ سوكایه‌تی پێكردنیان كه‌تافییه‌كه‌یان ئه‌بری‌و شۆڕیان ئه‌كرده‌وه بۆ خواره‌وه، ئه‌نجا به‌دار له‌خه‌ڵكیان ئه‌داو ئه‌یانخستنه زیلی عه‌سكه‌رییه‌وه، هه‌روه‌ها جنێویان به مه‌لا مسته‌فاو شۆڕش‌و پێشمه‌رگه‌و كورد ئه‌دا، زۆرجار به‌داری درێژ كڵاو و جامانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان فڕی ئه‌داو سوكایه‌تیان پێئه‌كردن، ئه‌مانه زۆر كاریان له‌من كرد‌و زۆر بێتاقه‌تیان كردم، هه‌تا رۆژێك كاك حامیدی حاجی غالی‌و كاك تۆفیق ره‌حیم‌و عه‌بدولخالق هه‌ورامی هاتن وتیان بۆ نه‌چین بزانین ئه‌مه چییه، منیش چووم له‌گه‌ڵیان، وتم باشه بۆ شۆڕش نه‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ستبكه‌ینه‌وه به‌خه‌بات، ئه‌وان لێمدووركه‌وتنه‌وه‌و وتیان بابه ئه‌وه تۆ چی ده‌ڵێیت شۆڕشی چی، ئیتر ئه‌وان به په‌له دووركه‌وتنه‌وه لێم، ئه‌وه‌بوو له‌كاتی ته‌سلمیبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه كاك حه‌مه فه‌ره‌جی عه‌بابه‌یلێم بینی چه‌كی زۆری پێ‌بوو، وتی ئه‌گه‌ر بۆ شۆڕشتان ئه‌وێت بیبه‌ن، ئه‌وه‌بوو من كۆمه‌ڵێ چه‌كم هێناو له‌گوڵه‌خانه شاردمه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تێك كۆبووینه‌وه كه بریتی بوون له (حه‌مه‌ی حاجی سابیر‌و برایمی مه‌لا مه‌حمودو حامیدی حاجی عالی‌و حه‌مه دۆڵاشی)و چه‌ند كه‌سێكی تر كه باسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشمان كرد‌و من وتم با ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون له‌به‌رئه‌م هۆكارانه:
1- په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا نه‌بوو.
2- شۆڕش پێویستی به‌كه‌سێكی ناسراوه بۆ سه‌ركردایه‌تی.
3- ره‌نگ بوو ئه‌وانه‌ی خۆیان ته‌سلیم ده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌ت له‌دژی شۆرش به‌كاریان بهێنێت.
بۆیه بریارماندا دوایبخه‌ین بۆ موده‌یه‌كی تر تا خۆمان كۆده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه بوو پاش ساڵێك‌و سێ مانگ له‌رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ئێمه هاتینه ده‌ره‌وه‌و ده‌ستمان به‌شۆرش كرد.
كێ شۆڕشی هه‌ڵگیرساند؟
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش ده‌كات‌و سه‌ره‌تاكانیشی به‌مجۆره ده‌خاته‌ڕوو:
شۆڕش له‌لایه‌ن باڵه‌كانه‌وه رێكخراو ئه‌وان زیاتر رۆڵیان هه‌بوو، نه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌راستیدا باڵی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست‌و كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان له‌وه‌دا رۆڵیان زۆربوو، ئه‌وان سوته‌مه‌نی‌و ده‌ستپێشخه‌ری شۆرش بوون، یه‌كێتی نیمچه رێكخراوێك بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروستبووه، له‌سوریاو له‌ئه‌وروپا، پاش یه‌ك ساڵ له‌ده‌ستپێكردنی شۆرش ئه‌وان هاتنه‌وه كوردستان‌و په‌یوه‌ندیان به‌شۆڕشه‌وه كرد.
كۆتایی هاتنی شۆڕشی ئه‌یلول بووه هۆی مه‌ینه‌تی بۆ گه‌لی كورد، به‌عس وه‌ك تاكه سواره‌ی مه‌یدان ده‌ستی به‌كوشتن‌و برین‌و له‌ناوبردنی خه‌ڵك‌و دێهاته‌كان كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی ئێمه، بۆیه من لای خۆمه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا ده‌ستمان به‌شۆرش كرد‌و له‌رێكخراوه‌كانی تر نزیكبووینه‌وه واته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه، ئه‌وه‌بوو پێكه‌وه كارمان كرد‌و ئاشنابووین له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه پێكهاتبووین له كاك عومه‌ر ده‌بابه به‌نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌و كاك فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه چوون بۆ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كۆببنه‌وه كه یه‌كێتی دروستكردبوو، مام جه‌لال پێی وتبوون كه هه‌وڵی داوه چه‌ك په‌یدا بكات‌و شۆرش ده‌ستپێبكاته‌وه به‌ڵام كاتی زۆری ده‌وێت، بۆیه مام جه‌لال به‌ناوی جوتیاره‌وه نامه‌ی نارد‌و كاك عومه‌رو كاك فه‌ره‌یدوونیش له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆنه جه‌لالی بوون بۆیه بریاریاندا له‌ناو یه‌كێتی نیمچه به‌ره‌یه‌ك دروستبكه‌ن، پاشان ئه‌وان هاتنه‌وه‌و كاك فه‌ره‌یدوون له‌گه‌ڵ خۆی گۆڤاری شه‌راره‌ی هێناو ناوی نهێنمان بۆ خۆمان دانا كه به‌ردبوو.
پاشان ئێمه بریارماندا یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه دروستبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌گردی گۆو ته‌پی سه‌فا كۆبووینه‌وه‌و له‌وێ كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیرو حامیدی حاجی غالی لێ‌بوو، ئه‌وانی تر نه‌هاتبوون كه بریتی بوون له شێخ عه‌لی كه‌شكۆڵ‌و عه‌لی شێعه‌بوو به‌رحمه‌ت بێت، له‌گه‌ڵ كاك تۆفیق ره‌حیم، بۆیه نه‌شهاتبوون چونكه له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه چوونه عه‌نه‌ب‌و له‌وێش چه‌كیان شاردبووه‌وه، بۆیه ئێمه كاك حامیدمان نارده‌وه به‌دوایاناو پاشان ئه‌وانیش هاتن، بۆیه وا تاخیریش بوون چونكه له‌راستیدا ترسیان هه‌بوو كه شوێنه‌كه كه‌شف بێت به‌لام ئه‌وان ئه‌یانوت تاخیربووین بۆیه دره‌نگ هاتین.
پێش شۆڕش، شه‌ڕی ناوخۆ روویدا
پاش گه‌یشتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی رێكه‌وتبووین بۆ دروستكردنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌ی شۆڕش له‌گردی گۆ، كاك شێخ عه‌لی كه‌شكۆڵ به‌جێماو له‌ناو هه‌ندێك مه‌ڕدا خۆی حه‌شاردابوو، بۆیه هه‌ندێك شوان كه‌وتبوونه دوای‌و ئه‌ویش له‌ترسی خۆی ده‌ستی به‌ته‌قه‌كردن كرد، ئه‌وه‌بوو كه هاته خواره‌وه كاك شه‌وكه‌وت لێی توڕه‌بوو وتی بۆ ته‌قه‌ت كردووه ئه‌مه دێی منه‌و دوای خه‌ڵك ده‌گیرێت، بۆیه یه‌كه‌مین شه‌و شه‌ڕ دروستبوو له‌نێوان ئه‌و دوانه‌دا، واته هێشتا به‌ته‌واوی مه‌رحه‌بای یه‌كترمان نه‌كردبوو شه‌ڕ دروستبوو.
پاشان دانیشتین، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد چی بكه‌ین باشه‌و چۆن ده‌ستپێبكه‌ین، من گوێم ده‌گرت، ئه‌وان قسه‌یان كرد‌و هه‌ریه‌كه‌و شتێكی ده‌وت، وتیان با بچین بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان، وتیان خه‌ته‌ره، وتیان ده‌چین بۆ باڵامبۆ، وتیان باش نییه، وتیان بچین بۆ هاوار، وتیان نابێت، وتیان له‌م چه‌مانه خۆمان حه‌شار ئه‌ده‌ین، وتیان خه‌ته‌ره، ئیتر شوێن نه‌مابوو نه‌یڵێن، ئه‌وه‌بوو شوێن نه‌ما دیاری نه‌كرێت بۆ خۆشاردنه‌وه، خه‌ریكبوو وه‌ك ئه‌و براده‌رانه‌ی تر كه دوایی ئیعدام كران خۆمان له‌ئێران بشارینه‌وه، پاشان روویان له‌من كرد‌و وتیان تۆ بۆ قسه ناكه‌یت، چونكه ته‌نها من مه‌سئول نه‌بووم له‌ناویاندا، وتم وه‌ڵام ئێمه هاتووین میله‌تێك رزگار بكه‌ین كه‌چی شوێن نییه خۆمانی تیا بشارینه‌وه ئیتر چی بڵێم له‌گه‌ڵ ئێوه، وتیان باشه چی بكه‌ین، وتم هه‌ستن له‌گه‌ڵم بابڕۆین، ئه‌وه‌بوو پێشیان كه‌وتم‌و له‌ته‌پی سه‌فاوه به‌ره‌و جاده‌ی ته‌په تۆڵه‌كه به‌رێكه‌وتین‌و تا لای چایخانه‌كه‌ی كاك فه‌تاح رۆشتین‌و دواتر هێنامن بۆ گوڵه‌خانه.
پاشان یه‌كه‌م شت كه كردمان گۆڕینی ناوی خۆمان بوو، كاك شه‌وكه‌تمان ناونا (مه‌لا نوری) كاك عه‌لی شیعه‌مان ناونا (قادر) كاك مه‌حمود ناونرا (شێخ عه‌لی) منیش ناونرام (عه‌زیز) كاك حامیدمان ناونا (دلێر)، ئه‌وه‌بوو كه‌سێكی خۆمان له‌وێ بوو كه له‌گه‌ڵ رێكخستنیش كاری ده‌كرد ناوی رۆسته‌م بوو ئه‌ویشمان ناونا بورهان، پاشان كه‌سێكی ترم دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری براده‌ران بكات له‌رێگادا بۆ رۆشتن‌و خۆشاردنه‌وه له‌شوێنه‌كانی تری ناوچه‌كه، پاشان بۆ به‌یانییه‌كه‌ی چووینه سورێن‌و له‌وێ له‌دێی سیانی ماینه‌وه، دواتر ویستمان بچینه هه‌رمێڵه كه ناوچه‌یه‌كی به‌رزتره له‌سورێندا، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی چونكه قاچیان بڵقی كردبوو، وتیان بشمان كوژن لێره ناڕۆین.
له‌ناوچه‌كه‌دا ماینه‌وه‌و یه‌كه‌م كه‌س كه ئێمه‌ی به‌چه‌كه‌وه بینی، كاك فه‌ره‌ج بانی شاری بوو، ئه‌و هاته لامان‌و منی ناسی‌و چه‌ند پرسیارێكی لێكردین‌و دواتر ده‌رمانی بۆ كاك حامید هێناو قاچی بۆ ته‌داوی كرد، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ئیسراحه‌تم پێكردن‌و یه‌كه‌م ناوچه‌ش كه به‌ئاشكرا خه‌باتی چه‌كداری خۆمان تێدا راگه‌یاند، دێی ریشێن بوو.
به‌ناوی كێوه شۆرش ده‌ستی پێكرد؟
سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كه‌دا (ریشێن) ده‌ستمان به‌كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك كرد، به‌ناوی به‌ره‌ی رزگاری كوردستان، یان هه‌رجاره‌و به‌ناوێكی تره‌وه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چونكه نه‌مانده‌توانی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیه‌وه بانگه‌شه بكه‌ین چونكه كه‌س دوامان نه‌ده‌كه‌وت، یه‌كێتیش ئه‌وكاته نه‌بوو له‌ده‌ره‌وه هه‌بوو، بۆیه به‌ناوی یه‌كێتیشه‌وه قسه‌مان نه‌ده‌كرد، پاشان خه‌ڵكی دێكه‌مان كۆكرده‌وه‌و وتمان بچن ئیخباری بده‌ن بڵێن هێزی پێشمه‌رگه هاتووه‌و شۆرش ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
دواتر ده‌ستمان به فێڵكردن كرد‌و سیاسه‌تێكمان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك واتێبگات ئێمه زۆرین‌و ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ین كه له‌راستیشدا هه‌شت كه‌س بووین، ئه‌وه‌بوو ئه‌چووینه چه‌ند دێیه‌ك كه هه‌ر دێیه‌ك 20 بۆ 30 ماڵی لێبوایه نانی هه‌موو ماڵه‌كه‌مان كۆده‌كرده‌وه‌و ئه‌چوین له‌شوێنێك فرێمان ئه‌دا چونكه زۆربوو، به‌عس‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش حسابی نانی ماڵه‌كانیان ئه‌كردو هه‌رچۆنێك لێكیان ئه‌دایه‌وه ژماره‌ی ئێمه ئه‌گه‌یشته 500 كه‌س، بۆیه ئه‌مه ترسی لای به‌عس‌و سه‌رسامیشی لای خه‌ڵك دروستكردبوو.
شه‌وێك له‌خێڵی حه‌مه‌و ده‌ره‌شیشی سه‌رو خوارو بووین، سه‌ره‌ی من بوو هه‌م نان هه‌ڵبگرم هه‌میش سه‌گ بوه‌ڕێنم بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه زۆر قه‌ره‌باڵغه‌و پێشمه‌رگه‌ی زۆری لێیه، به‌كۆڵڵانێكا ئه‌رۆشتم خۆم ئه‌كرد به‌شه‌ل، به‌كۆڵانێكی تردا ئه‌رۆشتم تفه‌نگم ئه‌كرده شان، به‌كۆڵانێكی تردا ئه‌رۆشتم كۆڵه‌پشتم پێ‌بوو، زیاد له10 جار ئه‌رۆشتم‌و خۆم ئه‌گۆڕی‌و ئه‌هاتمه‌وه‌و هه‌رجاره‌و داوای شتێكیشم له‌خه‌ڵك ئه‌كردو ئه‌موت بۆ هه‌ڤاڵانم ده‌وێت، تا مانگێكیش به‌مجۆره كارمان كرد چونكه له‌و قۆناغه‌دا ته‌نها پێویستمان به‌وه بوو خه‌ڵك كۆبكه‌ینه‌وه‌و بانگه‌شه بكه‌ین تا خۆمان بناسێنین‌و ژماره‌یان زیادبكات.