27/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانی نوێ، سه‌نگه‌رێك بۆ شه‌ڕی یهكێتیو پارتی
فراكسیۆنه‌كانی یهكێتیو پارتی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی دژبه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن
جیاواز له‌خوله‌كانی پێشووتر، خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان زۆرترین ململانێ‌و ده‌ماقاڵێی په‌رله‌مانتاران لهخۆدهگرێتو هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ململانێكان له‌نێوان یهكێتیو پارتی دا بێت، كه تا دوێنێ بوو هاوڕاو هاودهنگبوون لهبهرێكردنی پرۆژه یاساكانی ناو په‌رله‌مان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، هه‌ریه‌كه‌له فراكسیۆنه‌كانی یهكێتیو پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هۆڵی خولی نوێی په‌رله‌مان بكه‌نه مه‌یدانێك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر، ئه‌وه‌ش له‌ئاماده‌كردنی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی دژبه‌یه‌كدا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
دیسانه‌وه شه‌ڕی یهكێتیو پارتی
یهكێتیو پارتی كه ساڵانێكی درێژ له‌شه‌ڕدا بوون، پاش ماوه‌یه‌ك ئاشتی‌و هاوپه‌یمانی له‌به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا، ئێستا نێوانیان تێكچووه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ساردبووه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كانی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو كه یه‌كێتی له‌هێزی دووه‌مه‌وه كرده سێهه‌م.
دابه‌زینی ئاست‌و قه‌باره‌ی یه‌كێتی، هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌هه‌رێم تێكدا‌و ئه‌و حزبه‌ی له‌هاوپه‌یمانی پارتییه‌وه كرده نه‌یارو گۆڕانیشی لهنهیارهوه هێنایه سه‌رمێزی گفتوگۆ‌و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی، بۆیه چاودێرانی سیاسی پێشبینی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی یهكێتیو پارتی زیاتر تێكبچێت‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی كه‌ركوكی كوردستانیش به‌نمونه ده‌هێننه‌وه.
پرۆژه یاساكانی یه‌كێتی
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی ئاماده‌كردووه تا له‌خولی نوێی په‌رله‌مان بیخاته گفتوگۆوه، له‌وانه پرۆژه یاسای نه‌هێشتنی ده‌نگدانی سهربازیو پرۆژه یاسای داننان به‌ئیداره‌ی رۆژئاوا، كه هه‌ردووكیان له‌دژی پارتییه‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبه یه‌كناگرێته‌وه.
سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، كه هه‌ندێكیان له‌دژی پارتییه‌و زانیاریش هه‌یه كه لیستی یه‌كێتی به‌ئه‌نقسه‌ت چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده ده‌كات.
بۆ وه‌رگرتنی رای سالار مه‌حمود، زیاتر له 15 جار په‌یوه‌ندی به‌ناوبراوه‌وه كرا به‌ڵام هه‌رجاره‌و به‌پاساوێك وه‌لامه‌كانی دواده‌خست.
بزاڤ هه‌وڵیدا رای چه‌ندین په‌رله‌مانتاری تری یه‌كێتی وه‌ربگرێت، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌ی وڵامدانه‌وه نه‌بوون.
پرۆژه یاساكانی پارتی
هاوشێوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌نیازی گه‌ڵاڵه‌كردنی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كه تا بیخاته ناو گفتوگۆی په‌رله‌مانه‌وه، له‌وانه پرۆژه یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتییه‌و زیانی زۆری یه‌كێتی تێدایه، چونكه بودجه‌كه به‌پێی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت.
له‌وباره‌وه ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی به‌گۆڤاری بزاڤی وت (فراكسیۆنی پارتی بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه دژایه‌تی هیچ فراكسیۆن‌و لایه‌نێك بكات، كاری ئێمه له‌خولی نوێی په‌رله‌مان خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانو كاركردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان، نه‌ك دژایه‌تیكردن‌و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تر، ئێمه خۆمان به‌و جۆره كارانه‌وه سه‌رقاڵ ناكه‌ین، كاری ئێمه پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسایه‌كه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمدا بێت).
هیچیان ئاگایان له‌یه‌كتری نییه
هیچكام له‌نوێنه‌رانی یهكێتیو پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئاگاداری ئه‌و پرۆژه یاسایانه نین كه له‌دژی یه‌كتری به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت (ئێمه به‌هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌وه نین كه یه‌كێتی پرۆژه یاسا دژی ئێمه ئاماده ده‌كات، ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر ئاماده‌شی بكات به‌دژی خۆمانی نازانین‌و پێمان وانییه كه دژایه‌تی ئێمه بێت، ئێمه چی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانی تێدا بێت ئه‌وه ده‌كه‌ین‌و باكیشمان به‌هیچ شتێك نییه).
پارتی ده‌یه‌وێت چی بكات؟
پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌یه‌وێت له‌په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌وێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌سازی كردووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت (له‌خولی یهكهمو دووهمو سێهه‌می په‌رله‌ماندا پارتی به‌جۆرێك كاری كردووه، به‌ڵام له‌م خوله‌دا جیاواز كار ده‌كه‌ین‌و ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی تر كار بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌پێشووتردا پارتی هاوبه‌شیكردنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بهوهسیلهیهك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك زانیبێت، به‌لام لێره‌وه پێمانوایه به‌مجۆره‌و به‌لیستی سهربهخۆو جیاواز ده‌توانین زیاتر خزمه‌ت بكه‌ین، كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه له‌خوله‌كانی پێشوودا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وامان كردبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌مه وای خواستووه به‌و جۆره كار بكه‌ین).
ئیسلامییه‌كان پشتگیری پارتی ده‌كه‌ن؟
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای داننان به‌ئیداره‌ی رۆژئاوا هیچ كۆمێنتێكی نییه‌و به‌وته‌ی ئومێد خۆشناو له‌كاتی خۆیدا قسه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌كێتی یان هه‌ر فراكسیۆنێكی تر بیخاته گفتوگۆی په‌رله‌مانه‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت (هه‌مووان ده‌زانن سه‌رۆكی ههرێمو پارتیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا هه‌وڵی زۆریان داوه‌و ئه‌و پرسه به‌هی خۆمانی ده‌زانین چونكه پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه، له‌ئێستاشدا كۆمێنتمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه بخرێته ناو پهرلهمانو دان به‌ئیداره‌ی رۆژئاوادا بنرێت).
ئیسلامییه‌كان كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا خاوه‌نی 17 كورسین، له‌پرسی رۆژئاوا‌و ئیداره‌كه‌ی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ پارتیدا هاوڕان‌و بۆچوونیان یه‌كه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یهكێتیو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگ به ناساندنی ئیداره‌ی رۆژئاوا بنێن، دوچاری شكست ببنه‌وه، چونكه پارتی‌و ئیسلامییه‌كان دژی پهیهدهنو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین دان به‌و ئیداره‌یه‌دا بنێن كه به‌ڕای ئه‌وان قۆرخكراوی په‌یه‌ده‌یه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به بزاڤی راگه‌یاند (من وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی قسه ده‌كه‌م‌و نوێنه‌ری ئیسلامییه‌كان نیم، هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی رۆژئاوا نه په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتی نه پارتی‌و نه په‌یه‌ده‌شه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر پشتیوان نه‌بین بۆ ئه‌و پرسه ناشبێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ پاوانكردنی رۆژئاوا نین له‌لایه‌ن یه‌ك هێزه‌وه كه ئه‌ویش په‌یه‌ده‌یه، وه تا ئێستاش په‌یه‌ده هه‌ندێك به‌ڵگه له‌سه‌ری هه‌یه كه له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی هه‌یه، ئێمه ناتوانین پشتیوانی هێزێك بكه‌ین كه هێشتا روون نییه، پێشمان وایه ده‌بێت ببن به خاوه‌نی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا پێكه‌وه، ئێمه هه‌ڵوێستمان سه‌ربه‌خۆیه وه په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌و لایه‌نه‌كانی تره‌وه هه‌یه، پێشمان وایه هه‌ڵوێستی پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر خۆرئاوا جۆرێك له‌ململانێی تێدایه واته ته‌نها په‌یوه‌ست نییه بهخۆرئاواوه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی بهئێرانو ناوچه‌كانی تره‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگه لای یهكێتیو پارتی دوو سیاسه‌تی جیاوا ره‌نگ بداته‌وه له‌خۆرئاوا).
په‌رله‌مانێكی جیاواز
به‌م پێیه‌ش بێت، خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان ئهكتیڤترو چالاكترو پڕ ململانێ‌و گهرمو گوڕتر ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر له‌پێشوودا ته‌نها دژایه‌تیكردن لای ئۆپۆزسیۆن بوبێت، ئه‌مجاره هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌رێی پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاساكانه‌وه دژایه‌تی لایه‌نه‌كانی تر بكهنو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان چاودێربن به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت (ئه‌ركی هه‌مووان له‌په‌رله‌ماندا چاودێریكردنه به‌سه‌ر حكومهتو ده‌زگاو فه‌رمانگه‌و كاروباره‌كانه‌وه).