قوربانی گەنج لەنێوان ململانێکاندا
27/01/2014 نوسەر: bzavpress

قوربانی گەنج لەنێوان ململانێکاندا


مەسەلەی گەنج بەدرێژای مێژو بابەتێکی گرنگ بووە و جێگای لەسەر وەستان بووە ,چونکە تا ئەوکاتەی لێی تێنەگەیت و نەی خەیتە سەر سکەی خۆی نازانیت گەنج خاوەن چ توانا و ئیرادەیەکی بەهێزە و دەتوانێت خزمەت پێشکەش بکات ,زۆربەی پێشکەوتنی وڵاتان لەسەر توانای گەنج بووە ,بەڵام لە وڵاتی زۆردارەکان گەنج بەشێکی زۆری سوتەمەنی دەستی جەنگ بووە ,
کە بەداخەوە لە وڵاتی خۆشمان گەنج بۆ مەرامی سیاسی و تایبەتی بەکاردەهێنرێت بۆیە ناتوانێت خزمەتی تەواو پێشکەش بکات ,لەبەر ئەوەی لە لایەن ڕەوتێکەوە دەست بەسەر فکریدا دەگیرێت و بەرنامە ڕێژ دەکرێت ئەمەش وا دەکات ڕێ لە فراوان بوونی فکر بگرێت و لە کاتی ڕاستی و دروستی شتەکاندا هەمان هەڵوێست ئەنوێنێت کە ئەوان لایان پەسەندە ,
ئەمەش هۆکارێکی ڕێگرە لەبەردەم بەرەو پلەی باڵا چوون ,وە ئەگەریش ڕوبدات بەڵکو هەروا لە خزمەت ئەو بەرەیەدا و طموحی پلە باڵاکانی ناو ئەو لایەنەیە نەوەک گەشەدان بە وڵات و خزمەتکردن بەرەو نیشتمانێکی نوێ ,بۆیە ئەم وڵاتەمان وا لە قەیرانی داهێنان و ژەنگی نەفکرین کە گشت ئەو خەونە پاک و تازانەی ناو ناخی گەنجیان مراندووە ,
کە ئەمەش پلانێکە تاکو گەنج خەونی پلە باڵاکانی نەبێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی بەرژەوەند خوازەکان لەق نەبێت هەر بۆیە تا ئێستاش ئەم پڕۆسەیە بەسەر گەنجدا چەسپاوە و تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوش بووە ,پاشان قەیرانی شوناسیش یەکێکە لە گرفتە گەورەگانی ئەمڕۆی گەنج کە وادەکات ئینتیمای بۆ دین و وڵات و بەرژەوەندیە دیبلۆماسیەکان لەدەست بدات ببێتە تاکێکی بێ ئیرادە ,ئەمەش بەتەواوی بەرهەمی گەنج لە کاردەخەن چونکە لەم وڵاتەدا حەز دز و خەون مردوو زۆرە بۆ لەگۆڕنانی هیواکانی گەنجانی وڵات ,منیش لە کۆتایدا هیوا خوازم گەنجان بتوانن ئاستی هۆشیاری بەرزبکەنەوە و پەرە بە فکریان بدەن  تاکو بتوانن لە ژێر کاریگەری ڕەوتەکان نەتوێنەوە و بەشێوەیەکی میانڕەو و ئازاد خۆیان کامڵ بکەن تاکو بەرگەی گۆڕانەکانی سەردەم بگرن