28/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌غدا.. هه‌رێم له‌مه‌ترسی 2 جۆر ده‌رزی ئاگادار ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌نوسراوێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسی به‌كارهێنانی دو جۆر ده‌رزی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێشتر چه‌ند كه‌سێك به‌هۆیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستتداوه.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كه به‌ژماره (1738) له‌رۆژی 8/1/2014 به‌په‌له ده‌ركراوه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌وانه كراوه ئاماژه به مه‌ترسی دو جۆر ده‌رزی ده‌كات كه زیاتر بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردن( ئیلتیهاب) به‌كاردێن.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و دو جۆره ده‌رزیه بریتین له(سیفتریاكسۆن)و (سیفۆتاكسیم). ده‌رزی سیفتریاكسۆن بۆ چه‌ند جۆره نه‌خۆشیه‌ك بۆ منداڵبون، هه‌وه‌كو بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌و هه‌وكردن‌و جۆره‌كانی به‌كتریای خراپ به‌كاردێت، هه‌وه‌كو بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تریش به‌كاردێت. ده‌رزی سیفۆتاكسیمیش بۆ چه‌ند جۆره هه‌وكردنێك به‌كاردێت وه‌كو هه‌كردنی گورچیله‌و جگه‌ره‌و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تر.
به‌پێی زانیاریه‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی باس، له‌رێكه‌وتی 2/11 /2013 هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی جه‌بار عه‌زیز به‌هۆی لێدانی ده‌رزی (سفتریاكسۆن) له‌نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستتداوه كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ركه‌وتوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌رزیه نه‌خۆشه‌كه هه‌سته‌وه‌ری هه‌بووه‌و پزیشكه‌كان هه‌ستیان پێنه‌كردووه.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی به‌غدا ئه‌و ده‌رزیه ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌كان لێده‌درێت‌و لهنۆرینگهو مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دوای گه‌یشتی نوسراوه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تهندروستیو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی ته‌ندروستی پارێزگاكان نوسراوه‌كه بۆ سه‌رجه‌م شوێنه په‌یوه‌نداره‌كان ئاراسته‌كراوه.
به‌پێی نوسراوی ژماره (278)ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی كه له 20/1/2013 ده‌رچووه، ئاماژه بهنوسراوهكهی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غداو نوسراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه كه له 16/1/2014 بۆیان ره‌وانه‌كراوه‌و ئه‌وه خراوهتهرو كه لێدان‌و به‌كارهێنانی ده‌رزی (سیفتریاكسۆن )و (سیفۆتاكسیم) له‌هه‌موو مه‌ڵبه‌ندو بنكه تهندروستیو نۆرینگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌نه‌خۆش ده‌درێت ئه‌ویش له‌رێگه‌ی خوێنبهركانهوه لێده‌درێت. ئاماژه به‌وه‌شكراوه پێش لێدانی ده‌رزی له‌نه‌خۆش ده‌بێت پشكنینی هه‌سته‌وه‌ری بكرێت پێش لێدانی له‌رێگه‌ی خوێنبهركان یان ماسولكه له‌گه‌ڵ دڵنیابون له‌به‌كارهێنانی (انتی بایۆتیك)به‌شێوه‌یه‌كی راست‌و دروست.
له‌وباره‌یه‌وه د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردن‌و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دهرزیو ده‌رمان له‌به‌غداوه بۆیان دێت كاریان پێده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای مانگی4ی ئه‌مساڵ له‌به‌شی چاوی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر 30 كه‌س به‌لێدانی ده‌رزی ئهفاستین بیناییان لهدهستتداو كوێربون 9 كه‌س له‌وانه چاویان له‌ئه‌ڵمانیا ده‌رهێندرا.