محەمەد مورسی،دادگاكەی بە كارتۆنی دانا
28/01/2014 نوسەر: bzavpress

محەمەد مورسی،دادگاكەی بە كارتۆنی دانا


ئەمڕۆ سێشەممە، جارێکی دیکە سەرۆکی لەسەر کار لادراوی میسر محەمەد مورسی، بە تاوانی ئەنجامدانی ھێرش بۆ سەر بەندیخانەکان برایە بەردەم دادوەر.

بە پێی ھەواڵی تەلەڤزیۆنی میسر، مورسی لەگەڵ ٢١ كه‌سى دیکە بۆ دادگایی کردن، گواسترانەوە بۆ دادگا لە ئاکادیمیای پۆلیس لە رۆژھەڵاتی شاری قاھیرە.

 محمد مورسی لە دانیشتنەكەدا بە تەواوەتی دادگاكەی بە كارتۆنی دانا و ڕەتی كرده‌وە چونكە ئەو پێی وابوو تا ئێستاش سەرۆكی شەرعی میسرە.