28/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامیه‌كان و موسڵمانان له‌به‌رده‌م ئه‌زمونی
(پشێویی خوڵقێنه‌ر ) و (خوڵقاندنی پشێویدا )
زاراوه‌ی فه‌وزای خوڵێنهر (الفوضى الخلاّقة) ده‌مێكی زۆرنیه بووه‌ته بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزمانی سیاسیه‌كان، چ ئه‌وانه‌ی بێبروان به یه‌كخستن یان حاكم بوونی ئه‌خلاق به‌سه‌ر سیاسه‌تدا یان ئه‌وانه‌ی كه كه‌مێك بروایان هه‌یه كه ده‌كرێت ناوه‌ناوه ئه‌خلاق بكرێته سوخره‌ی سیاسه‌ت و كۆیله‌ی سیاسیه‌كان!!، ئیتر له‌وانه گه‌ڕێ كه بروایان هه‌یه و بووه به ده‌سته ملانێی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت،چونكه ئه‌و تاقمۆكه هه‌ژاره ده‌نگیان زۆر به‌رز نیه و هیچیش به ده‌ستن هه‌تا نمونه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن - بۆ خه‌ڵكی دۆست و دوژمن به‌ئه‌خلاق و به‌سیاسه‌تی مرۆڤانه - وبیسهلمێنن كه ئه‌خلاق و سیاسه‌ت یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كیان هه‌یه‌و سیاسه‌تی دژه ئه‌خلاق به‌س سیاسه‌ت نیه و به‌س ئه‌خلاق نیه ئه‌گینا ده‌كرێت مه‌خلوقێكی بێ ناسنامه بێت !!.
هه‌مان زاراوه (پشێوی خوڵقێنه‌ر) واناسراوه كه كه ماركه‌كه‌ی ئه‌مریكیه‌و له دوای ساڵی 2001 وه دایانهێناوه‌و له سایه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه پیرۆزه‌یاندا هه‌تا ئه‌مرۆ دونیایه‌كی زۆر جیاواز و جودایان خستووه‌ته به‌رده‌م مرۆڤه‌كان، جودا و جیاواز له خاڵیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان و ستراتیجه‌كان له هه‌موو به‌هاو باوێكی ئینسانانه، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بتوانن فرسه‌تیش ناهێڵنه‌وه بۆ دۆست و نادۆستیان تا سیاسه‌ت و سیاسهتداریی بكه‌ن به خومره‌ی ئه‌خلاقه‌وه !.
ئه‌و قه‌ناعه‌ته ئه‌مریكیه و ئه‌وانه‌ش ئه‌مریكیانه بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت پشێویی نانه‌وه بكه‌نه دار حه‌یزه‌ران و گۆچانی په‌راسوو شكێنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وناوچهیهك كه‌له نه‌خشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه فهرزكراوهكانی ئه‌وان مهیهلان ده‌كه‌ن!، كه‌واته به‌م جه‌به‌روته ئه‌مریكی و پێوه‌ره داگیركارییه پشێویی و پشێویی نانه‌وه دایكێكی به‌سۆز و خوڵقێنهرێكی دڵسۆزه بۆ زاوزێی گشت حه‌زه كه‌ڕو لاڵهكانی هه‌موو ئه‌و هێزه هه‌رێمی و به‌ناو ده‌وڵه‌تانه‌ی له خولگه‌ی ئه‌مریكادا ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پشێویی به ده‌واجنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی ئه‌مریكا بچێت و بشێت ئه‌وه ئیتر به‌شی دووه‌می عینوانهكهمان (خوڵقاندنی پشێویی) ده‌بێته ئهكێكی مرۆڤانه‌و پیرۆز له‌سه‌ر ده‌زگا ئاشكرا‌و نهێنیه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش كه ناتوانن بمێنن بێ لانكه‌و لایلایه‌ی دایكه ئه‌مریكایان.
له چه‌قی ئه‌م شه‌پۆلانه‌دا، شه‌پۆلی پشێوییه‌كان و پشێویه دژه‌كاندا مادامێك ده‌مه‌وێت باسه‌كه‌م له‌سه‌ر حاڵ و گوزه‌رانی ئیسلامیه‌كان و موسڵمانان بێت لێم روونه كه سێ خاڵی گرنگ هه‌یه وه‌كو سێ كوچكه‌ی ئافات وایه‌و دروست ئه‌وه‌یه لێره‌دا ئاماری بكه‌م :
1- ده‌ستی خۆمان : زۆر كێشه هه‌یه هه‌ر دێته ڕێمان به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆمان بكرێت هه‌ندێك دووری خه‌ینه‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌توانین له حه‌قی یێین و سنورێكی بۆ دانه‌ین، یان ئه‌وه‌یه رۆیشتووه‌و باشتر وایه رێگه نه‌ده‌ین دووباره بێته‌وه به‌ڵام به ده‌ست و ده‌می خۆمانی ئیسلامیی و موسڵمان نه‌ك هه‌ر فه‌رمووی لێ ده‌كه‌ین به‌ڵكو به ئه‌نقه‌ست ملی ده‌گرین و به خورتی ده‌یخه‌ینه ناوه‌راستی ماڵ و مه‌ڵبه‌ندیی خۆمانه‌وه .
2- ده‌سته‌وسانی خۆمان : ئافه‌تی دووه‌مان له ئاست كێشه‌كاندا خۆمان نیشانداوه و دونیا لێمان تێگه‌یشتووه كه ده‌ست و پێ سپیی ئاسا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كه‌ین هه‌روه‌كو له ژیانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی محمددا (صه‌لات و سه‌لامی له‌سه‌ر بێت) هه‌ر به ناسكی و نازداری ژیان گوزه‌ری كردبێت . هیچ عه‌یبمان نیه هه‌تا گرفتێك ده‌گاته به‌رده‌رگامان و ئه‌وه‌نده خۆشه له روویدا ده‌سته‌وسان و دۆش داماوو ئه‌ژنۆ شكاو ده‌بین .
3- ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه : ئه‌م ئافهتهیان گه‌لێك ترسناكه و باجی گه‌وره‌مان له مێژووماندا لهسهریداوه بۆچوونیشم وایه كه خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌م بووه‌ته پێشوازیكهرو رێخۆشكه‌ر بۆ ده‌ردی سێیه‌م و هه‌تا ده‌ستی خۆمان كراوه نه‌بێت بۆ دوژمنی ده‌ره‌وه و گلۆڵه‌ی خۆمان نه‌خه‌ینه لێژیی ده‌سته‌كانی ده‌ره‌وه ناتوانن له‌ناو ماڵی خۆماندا سوكایه‌تی بكه‌ن به كه‌رامه‌ت و كه‌یانی فیكری و ژیاریی ئوممه‌ت یان نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌وه‌ش هه‌ر راسته ئه‌گه‌ر بێژم به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌سته‌وسان كراوین و هه‌ندێكمان فێر ده‌كه‌ن له سه‌عاتی سفردا ده‌ست له خۆمان و داهاتووی خۆمان بووه‌شێنین .
سه‌قامگیری ده‌روونی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌یی له دوای رزگاربوون له رژێمی سته‌مكاریی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ته‌نها له‌و سكونه‌ت و سیاسه‌ته دامه‌زراوه‌دا مرۆڤه‌كان ده‌توانن میزاجی خۆیان جڵه‌وگیری بكه‌ن و بیر له داهاتووی خۆیاشن بكه‌نه‌وه‌و وڵاته‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و ئاشیی به‌خته‌وه‌رییان بگه‌رێت . به‌ڵام ئه‌م واقیعه نه زلهێزه‌كان و نه زلحیزبهكانیش ده‌یانه‌وێت ده‌وامی هه‌بێت، زلهێزه‌كان مه‌رجیان هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیی سیاسی و فیكری و ئاوه‌دانی وڵاتان، هه‌روه‌ها زلحیزبهكانیش ئه‌و نیگایان وه‌رگرتووه هاوڕێك بوونه‌ته‌وه له ته‌كیان .
ستراتیجی (پشێویی خوڵقێنه‌ر) و (خوڵقاندنی پشێویی) ناوه‌ناوه ئاڵ و گۆرێ پێده‌كرێت له گه‌ڵ ته‌كتیكی ( پشووی خوڵقێنه‌ر ) و (خوڵقاندنی پشوو) ئه‌و چوار سوچه بگرن و هه‌موو شۆرشه‌كانی تونس و لیبیا و میسر‌و سوریا‌و یه‌مه‌ن و هه‌تتا عێراقیش بكێشن له‌و چوارینه‌دا هه‌ندێك ئاكاممان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌وانه :
1- له لیبیا سه‌ره‌رای ره‌وایی شۆرشكهیان بۆ نه‌هێشتنی قه‌ززافی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی تاقمی (پشێویی خوڵقێنه‌ر) ئه‌وه بوو كه پێویسته به زوویی قه‌ززافی كۆتایی پێ بێت. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وان بریاریانداوه شۆرش له سوریا تووشی نه‌زیفی خوێن و فهلاكهتی رۆح و ژێر‌و ژوور بوون ببێت و درێژه بده‌ن پشێویی نانه‌وه هه‌تا سنوریی كاره‌ساتی رۆژانه .
2- له میسر‌و تونس زۆر به زوویی شۆرش سه‌ری رژێمه‌كه‌یان په‌راند، به‌ڵام له میسر ساڵێكیان كرده پشوو دواتر واقیعه‌یان گه‌رانده‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی سفرو پشێوێكیان خوڵقاندووه كه‌له مێژووی نوێ‌دا میسر به خۆیه‌وه نه‌یبنیوه .
3- له یه‌مه‌ن هه‌رچه‌نده خوێن كه‌متر رژاوه له‌چاو لیبیا و میسر و سوریا به‌ڵام ئاشی ئاژاوه‌و فه‌وزای خهللاقه له گهراندایه .
4- تونس له‌گه‌ڵ میسر یه‌ك ئاكامه جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه له تونس ئینقیلابی عه‌سكه‌ری نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ره‌شه بووه به نانه‌وه‌ی ئاگری شه‌ری ناوخۆ‌و هێنان و بانگێشت كردنی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی رۆژئاوا . ئه‌وه بوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان له زۆرینه‌ی ئیسلامی سه‌نده‌وه و ده‌ستوریش به دڵی عه‌لمانیه سه‌رسه‌خته‌كانی تونس نوسراوه‌ته‌وه .
4- ئهلف هه‌تا یای ستراتیجه ئهمریكیهكه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه له پێناوی یه‌ك خاڵ و یه‌ك مه‌به‌ستدایه ئه‌ویش رێگرتن و له‌ناو بردن هه‌ر هه‌وڵێكه كه ڕێگه ته‌خت بكات ئیسلامیه‌كان، هه‌ر ئیسلامیه‌ك ببێت - هه‌تا ئه‌گه‌ر كۆیله‌كانی خۆیان وه‌كو حیزبی نور و هاوشێوه‌كانیان بێت- بگاته سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات و بگێڕی ده‌وڵه‌ت و له‌وێشه‌وه بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێی موسڵمانانه، ئه‌مانه هه‌مووی قاچاغ و ڕێگه ثێنهدراوه.
خوڵقاندنی پشێویی له سوریا گۆمی خوێنه و له تونس زهلكاویی سیاسی و دارنانه له هه‌موو ئه‌خلاقێكی ناوخۆیی و له میسر ئیعلامێكی ترسناكی بێ حورمه‌ت و عه‌سكه‌رێكی بێ وه‌فا به هه‌موو په‌یمانێك كه كه‌رامه‌تی موسڵمانیان تێدا كردووه‌ته ئامانج، له لیبیا چه‌په‌كان به پشتیوانی فهرنساو رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌می شۆرشه‌كه بۆخۆیان و ئیسلامیش به‌شبڕاو بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی باسم كردن هه‌موویان حه‌قیقه‌تن به‌ڵام حه‌قیقه‌تی له‌وه تاڵترو له‌وه ژه‌هراویتر ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م : ئه‌و پشێویی و شپرزه‌یی و پارچهپارچهییهیه كه موسڵمانان توانیویانه به خراپترین شێوه جێ به جێی بكه‌ن و بیسه‌لمێنن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا نهیانویستووهو نه‌یانتوانیوه و ئاماده‌ییان تێدا نیه نمونه‌یه‌كی زیندوویی یه‌ك پارچه‌یی و یه‌ك پرۆژه‌یی و یه‌ك هه‌ڵوێستی پێشكه‌ش بكه‌ن، به بێ ئیستیسنا له هه‌موو هێزه ئیسلامیه‌كان چ بانگخوازیهكان و چ جیهادیه‌كان !! ، ئه‌مه‌یان قه‌یرانی ناو قه‌یرانه‌كان و پروكێنهری تواناكان و بكوژی رۆحه‌كان و تهپێنهری هیواكان و گه‌وره‌ترین ده‌رگایه بۆ هاتن و مانه‌وه‌ی دوژمن له ناو هه‌ناوو هیوا و هه‌ره‌میی ژیانی ماددی و مه‌عنه‌ویمان !. ده‌مه‌وێت راشكاوانه‌تر بڵێم موسڵمانان خۆیان و ئیسلامیه‌كان به تایبه‌ت وه‌كو كه‌واسوری به‌رله‌شكر ئه‌و ستراتیجه‌ی ئه‌مریكا له جیاتی ئه‌مریكا جێ به جێ ده‌كه‌ن له‌ناو جه‌رگ و رۆحی خۆماندا ده‌مه‌وێت روونتر ئه‌و برینه بكولێنمه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان و ئیسلامیه فره ره‌نگه‌كان ئه‌وانیش ستراتیجێكیان هه‌یه به‌ناوی (پشێویی خوڵقێنه‌ر ) و (خوڵقاندنی پشێویی)، ئه‌وه حیزبی نورو به‌ناو شێخی ئهزههرو عمرو خالد و عه‌لی جومعه و هه‌ندێك له سه‌رانی جه‌ماعه‌ی ئیسلامی له لایه‌ك پشتیوانی سیسی ده‌كه‌ن و ئیخوان و هه‌ندێك له سه‌رانی جیهاد و جه‌ماعه‌ی ئیسلامیی و هتد له‌لایه‌كیتره‌وه دژن به به‌ره‌ی سیسی و رۆژئاوان، له سوریا ئه‌وه بوطي و هه‌ندێك له عه‌مامه به‌سه‌ره‌كان كه پشتیوانی به‌شاری عه‌له‌وی و عه‌لمانی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی زۆری موسڵمانان كه دژ بوونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر رژێمه تاغوتیهكهیان، ئه‌وه‌تا فتح الله گوله‌ن له رووی ئه‌ردۆغاندا له توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌وه هه‌ر سێ لایه‌نی ئیسلامی له كوردستان زانایان و كه‌سایه‌ته ئیسلامیه سه‌ربه‌خۆكان نه‌یاتوانیوه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵاتیان مه‌حكه‌م بكه‌ن چ جای یه‌كخستنی حیزب و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان به روونی یان لێڵی به یه‌كێك له زلهێزه ناوچه‌ییه‌كان یان زلهێزه حیزبه‌كانی ناوخۆوه به‌ستووه !!.
دووه‌م : دیراسه‌ی ژیرانه بۆ ئه‌م ستراتیجه گه‌نده‌ڵ و دژه مرۆڤایه‌تیه به‌وه‌نده كامڵ نابێت ته‌نها وێنه‌ی تاریك و تارمایی ئه‌مریكا ببینین و دهوڵهتهكانیتر پشت گوێ بخه‌ین، كه‌واته هاوسه‌نگی ئه‌م بابه‌تانه به‌وه ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی باسی رۆڵی ئه‌مریكا و ئه‌نجا ئیسلامیه‌كان خۆیان و دواتر به‌ره‌ی نیفاق له جیهانی ئیسلامدا كرا بێ دوو دڵی رۆڵی ئاژاوه گێری روسیا‌و ئێران و سعودیه‌و ئیسرائیل وتوركیاش به نمره‌یه‌كی كه‌متر له ئێران دوای ئه‌وانیش ئیماراتیش خه‌ریكه ده‌بێته ره‌قه‌م له نه‌خشه‌ی پشێویی خوازان‌دا به تایبه‌تی له میسر و به‌م دواییه‌ش له توركیا پشكی گه‌وره‌ی هه‌یه له كرین و فرۆشتنی ویژدانی زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا. سه‌رنجی ئه‌و هه‌موو خوێنه بده‌ن كه ده‌رژێت و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه كراوه‌ته مه‌یدانی مرۆڤ كوژیی ته‌نها هه‌ر موسڵمان و ئه‌هلی ئیسلامه ده‌كرێته قوربانی و هه‌ر خاك و ڵاتی موسڵمانیشه كراوه‌ته گۆره‌پانی سه‌ربرینی ئاده‌میه‌كان !، خاك و خه‌ڵك هه‌ر موڵكی ئیسلامه و داگیركه‌رانیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌وه. كه‌واته چی بكه‌ین بۆ رزگار بوون له خوێناویی بوونی ئه‌مرۆمان و هه‌ره‌شه‌ش له داهاتوومان و مانه‌وه‌مان له‌به‌رده‌م وه‌حشیگه‌رایی ئه‌مریكا و رۆژئاوا‌و ئێران و ئیسرائیل و روسیا وچین و سعودیه‌و ئیمارات و توركیا و به‌ره‌ی نیفاقی ناوخۆ و بێ باكی و بێ خه‌میی و بێ شعوریی سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه به ته‌مان و تهموحی به كوێخا بوونیان هه‌یه له داهاتوودا چ له‌ناو لایه‌نه ئیسلامیه‌كان یان كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان ؟؟؟!!! . خوایه وه‌ڵامێك و هیدایه‌تێك و پشتیوانیهكت بۆ ده‌رچوون له‌م پاشا گه‌ردانیه .