29/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
107 لیست‌و هاوپه‌یمانێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، 107 لیست‌و قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، دوپاتیشیكرده‌وه، سوره له‌سه‌ر سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، میقداد شه‌ریف، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆمسیۆن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 277 كیانی سیاسی‌و هاوپه‌یمانی بۆ چونه هه‌ڵبژاردن نیشاندا. دوپاتیشیكرده‌وه، "پاش كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌لیسته‌كان له‌ئێستادا 107 لیست‌و كیانی سیاسی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن كه 36یان كیان‌و هاوپه‌یمانێتی سیاسی-یه".
هاوكات ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تیروپشكی بۆ ژماره‌ی كیانه سیاسیه‌كان ده‌ستپێكرد، له‌و باره‌یه‌شه‌وه شه‌ریفی رایگه‌یاند، تیروپشكه‌كه مانای ده‌ستپێكردنی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن نیه بۆ لیست‌و پاڵێوراوان. رونیشیكرده‌وه، ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ژماره 7ی ساڵی 2013 دیاریده‌كرێت.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن دوپاتیشیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 30ی نیسانی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا كۆمسیۆن له‌ئاماده‌كاری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دایه.
ژماره‌ی هه‌ندێك له‌لیسته به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی تیروپشكه‌كه‌ی كۆمسیۆن به‌م جۆریه:
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 274
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 266
پارتی دیموکراتی کوردستان 213
بزووتنەوەی گۆڕان 234
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 237
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 275
لیستی برایەتی وپێکەوەژیان 210
بەرەی تورکمانی عێراقی 206
لیستی ئاشتی کوردستانی 258
هاوپەیمانی کوردستانی لە نەینەوا 243
هاوپەیمانی عەرەبی کەرکووک 242
هاوپەیمانی تورکمانی کەرکووک 282
دەوڵەتی یاسا، بەسەرۆکایەتی نوری مالکی 277
هاوپەیمانی موتەحیدون بۆ چاکسازی 259
کوتلەی بەیزا 288
هاوپەیمانی ئەحرار (سەدر) 214
چاکسازی نیشتمانی 205