( میراث ) میرات و دابەش کردنیکى داد پەروەرانەو عاقلانە
29/01/2014 نوسەر: bzavpress

( میراث ) میرات و دابەش کردنیکى داد پەروەرانەو عاقلانە


میرات ئەو سامانە مادیەیە کە دواى مردنى باوان بۆ نەوەکانى جێ دەمێنێت, میرات زۆرلایەنى هەیەو لە قورئان و فەرموودەکانى پێغەمبەرمان سەلام و رەحمەتى خوا بڕژێت بەرسەریدا بەڕونى باسى لێوە کراوە, دابەش کردنى میرات بەسەر میراتگران و ئەوانەى دەتوانن میرات لەکەسیک بگرن کە ریگە پیدراون بەپیى شەرعى خواو پێغەمبەرەکەى علیە سلام, 
کە بۆ هەر پیاوێک دوو بەشەو بۆ ئافرەتیش بەشک لەماڵ و میراتەکەى بەردەکەوێت لەهەندێک حاڵەتدا تەنها ئافرەت میراتگرى سەرەکیەو لەهەندێکیشى تەنها پیاو, بیگومان ئەوەش بابەتێکى قوڵەو ئەو جیاوازیەش حیکمەتى خۆى هەیەو دابەشکردنى میراتیش هەر ئەوندە نیە دارایى و سامانى کۆچکردوو بکرێتە چەند بەشێک بۆ کورو بۆ کچ و هەندێ حاڵەتى تر, بەڵکو ئەوە ئەحکام و قسەى تایبەتى خۆى هەیە و ناچینە تەفاصیلى ئەو بابەتەوە , 
ئەوەى مەبەستى سەرەکیە لێرەدا ڕوون بکرێتەوە دابەش کردنى میراتە بەسەر دوو کەس دا کە لە سکماکەوە بەشێکى زۆرى لاشەیان بێکەوە لکاو بێت .
ئایا ئەوانە دوو کەسن یان یەک کەس ؟ 
ئایا بەشى یەک کەس میرات وەر دەگرن یان بەشى دوو کەس ؟ 
جارێکیان خۆشەویستى گیانمان پێغەمبەر علیە سلام ئیمامى على کورى ئەبو طالیب رەزاى خواى لێ بێت دەنێرێت بۆ وڵاتى ( یەمەن ) بەمەبەستى حاکمى (قاضى) ئەو وڵاتە 
پێغەمبەریش (صلى الله علیە وسلم) دوعا بۆ ئیمامى على دەکات و دەفەرمێت:
( ان الله سیهدى قلبک ) خوا دڵت رووناک بکاتەوە
( ویثبت لسانک ) زمانێکى ڕاگیراوو پاراوت بداتێ 
لەو کاتەى ئیمامى على حاکمى یەمەن دەبێت کێشە دەکەوێتە ناو بنەماڵەیەک لەسەر میرات
بەهۆى ئەوەى دوو مناڵى پێکەوە لکاویان دەبێت 
دەچن بۆ لاى ئیمامى على کێشەکەى بۆ باس دەکەن 
ئیمامى علیش دەڵێت بچن بیان خەوێنن دواى ئەوەى خەویان لێکەوت بانگیان لئ بکەن بزانن 
هەردووکیا بە یەکەوە خەبەر دەبنەوە یان یەکیان خەبەرى دەبێتەوە و ئەوەى تریان هەر خەوتووە 

دەڵێت ئەگەر هەردووکیان بەیەکەوە خەبەر بوونەوە ئەوا یەک کەسەو یەک بەش لە میراتى بەر دەکەوێت .
بەڵام ئەگەر بانگتان کردن و یەکیان خەبەر بۆوەو ئەوەى تریان هەر لە خەودا بوو ئەوا دوو کەسن و دووبەش لە میراتیان بەردەکەوێت . 
لیرەشەوە ئەگەر ئەوان دوو کەس بوون و هەردووکیشیان (نێر)واتە پیاو بوون ئەوا بە پێى شەرع و ئەوەى لە قورئان و سوننەتدا باسى لێوە کراوە بەیەکسانى مافى خۆیان وەردەگرن, بەڵام ئەگەر پیچەوانەو ڕەگەز جیاواز واتە یەکیان پیاوو ئەوەى تر ئافرەت ئەوا ئەمانیش مافیان لە شەرعى خواو پێغەمبەرى خوادا دیارى کراوە بۆیان .

ئەوەى ماوەتەوە ئەوەیە دواى ١٤٣٥ ساڵ زانستى سەردەمیش و پزیشکى یاسایى سەلماندویانە ئەوە شتێکى زانستیە و باوەر پیکراوە بۆ ئەوەى لەو ریگەیەوە دادگاییەکى لەو شیوەیە یەکلایى بکریتەوە ئیمامى علیش خریجى قانونى محمدیە و ( ان الله سیهدى قلبک , ویثبت لسانک ) پەروەردەى کردووە ناکرێت دادگاییەک بخرێتە ژێر دەستى تواناى یەکلایى کردنەوەى نەبیت .