30/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستایانی منبه‌ر هینده گه‌وره‌ن ..؟!
زۆركات و زۆر جار له میدیاكانی بینراو بیستراو خوێندراو به ئاگاه ده‌هێنرێنه‌وه كه گوایه داوا له مامۆستایان و ووتاربێژهكان كراوه و ده‌كرێت هه‌ر جاره‌و بۆ پرس و باسێك ، جارێ ده‌بێژن فریاكه‌ون ئاسایش له خه‌ته‌ر دایه لاوان ئینتمایان نه‌ماوه یان هاوڵاتی هێوه‌ر بكه‌نه‌وه‌و خۆپیشاندان نه‌كه‌ن یان هاونیشتیمانان پاره‌ی كاره‌با ناده‌ن و پیان بفه‌رموون ئه‌مه مۆڵكی گشتی یهوئهگهر حه‌قی نه‌درێت حه‌رامه چه‌ندین هات و هاواری دی ...هتد !
هه‌موو ئه‌مانه ئاساین چونكه زانایان و مامۆستایانی مینبه‌ر ئه‌ركی ئایینی خۆیانه و بگره ده‌بێ له هه‌وڵ و هیمه‌تی خۆیان نه‌وه‌ستن و ته‌واوی توانایی زانستی و هۆشیاری خۆیان بخه‌نه خزمه‌ت هاوڵاتیان .
ئه‌وه‌ی زانایان و كه‌سانی دی له ڕووی ئه‌ركه‌وه له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه ئه‌و واجبه دیینیه كه خۆیانیان خستۆته خزمه‌تی ، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌دای ئه‌م كاره‌یان نه‌كه‌ن ئه‌وه جێگه‌ی تێبینی یه ، وه‌لێ ده‌بێ بپرسین ئه‌م توێژههێنده گرنگ و گهوهرن و له وهرزیرهوه تاگزیر په‌نایان بۆ ده‌به‌ن ، بۆ ده‌بێ له پرسه‌كانی دی فرامووش بكرێن ؟! كاتێك زانایان ده‌فه‌رموون كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ئه‌م بێ ئینتیماو نادڵسۆزییه ده‌گرێته‌وه بۆ به‌شێك له‌و سازدانی ئاهه‌نگی بێ سانسۆر و ئابڕو به‌رانه لۆ گوێیان لێ ناگیرێت ؟ یاخود ده‌ڵێن با به‌رپرسه‌كان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان قورخ كردووه ده‌رفه‌ت به كه‌س ناده‌ن ، چۆن ده‌بێ پاره‌و سه‌روه‌تی خه‌ڵكیش حه‌په‌لوش بكه‌ن ؟ ئه‌م كوشتن وبڕینه له‌م هه‌رێمه بووه‌ته پیشه و هه‌ر ڕۆژه‌ی توێژێك ده‌كرێته قوربانی نه‌فسی شهخصهكان بۆ ڕێگه‌ی پێ ناگرن ؟ یان كو ده‌بێت كاتێك كاری خۆتانتان نه‌ما له ڕاگه‌یاندنه‌كانتان ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و قسه‌و قسه لۆك به‌م توێژه؟!
پێویسته لێره‌وه كه‌مێك له مافی زانایان و مامۆستایانی مزگه‌وته‌كان بدوێن كه حكومه‌تی هه‌رێم له ئیمتیاز‌و ئه‌ركه‌كانیان پشت گوێخراون ، سه‌دان مزگه‌وت هه‌ن له‌م هه‌رێمه كه‌بێ پێشنویژو ووتار خوێنه و له هه‌مان كات به هه‌زارن ده‌رچوو یان خاون ( اجازه‌ی علمی ) هه‌ن بۆ دایان نامه‌زرێنن ؟ مه‌گه‌ر بڕیارتان نه‌داوه ئه‌م توێژه گرنگن و قدوی كۆمه‌ڵگه‌ن ؟ ئه‌مانیش مرۆڤن و پێویستیان به داهات و ژیان هه‌یه ، گه‌ر بێت و باسی ئه‌وانه‌ش بكه‌ین كهدامهزراون مووچه‌یه‌كی كه‌م كورد ووته‌نی ( بژیی و نه‌مری ) نه‌بوونی ده‌ڕماڵه‌ی پیشه‌یی وزۆربه‌ی زۆریان و بێ به‌شكردنیان له زه‌وی ئه‌مه چی دادپهرهورییهكه ؟!كاراكته‌ری ئه‌م مسؤلیهته لهئهستۆیی حكومه‌ته و ناكرێت هێنده خه‌مسارد و دوورپهرێزبن ، ئه‌وه‌ی پێویسته كه گوێ له گه‌وره‌یی زانایان بگرن ئێوه‌ن ئه‌گه‌ر نا زۆر له‌وه زیاتر ده‌بنه خاڵێكی ڵێڵ له مێژوودا .!