30/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تورکیا: بارینی بەفر لە ناوچە کوردییەکان
بە ھۆی بارینی بەفر لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا ھاتوچۆ پەکی کەوتووە و بەرنامەی رۆژانەی خەڵک تێکچووە.
لە ئەرزوڕوم بە ھۆی داخرانی رێگاو بانەکانەوە شەش نەخۆش لە لایەن ھێزی فریاکەوتنەوە گواێزرانەوە نەخۆشخانە.بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ناوچەکە، پاڵەپەستۆیەیەکی زۆر لە باکوورەوە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دروستکردووە، بۆیە بارینی بەفر لە ناوچەکە بەردەوام دەبێ.