30/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شواق جاف: یاسای بودجه‌ی عێر اق یاسای سزادانه
ئه‌شواق جاف: كورد له‌هه‌وڵدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌شنووسی بودجه بۆ حكوومه‌تی عێراق
ئه‌مڕۆ كورد بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی كرد
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كورد به‌شداری نه‌كرد له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و بڕیدا به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردیه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا تا ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندی.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كورد به‌شداری نه‌كرد له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا و له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كاندا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیدا له‌هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردیه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق تا بڕوایان پێبهێنین به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌شنووسی بودجه‌ی عێراق له‌په‌رله‌مانه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندی.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌وه‌ی پێویسته له‌ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆساڵی 2014 تێبینی بكرێ بودجه‌ی مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه‌یه كه‌وای كردووه یاسای بودجه نه‌بێ به‌ڵكو یاسای سزادان بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌چاككراوی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وا كاتێكی زۆری ده‌وێ بۆ په‌سه‌ند كردن و خودی پرۆژه یاساكه ده‌بێته پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه نییه به‌ڵام داواكاری هه‌یه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ نیوه‌ی ئێستای بودجه‌كه‌ی، رۆژی 29ی كانوونی دووه‌می 2014 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر زیادكردنی له دۆلارێكه‌وه بۆ 5 دۆلار له‌پاره‌ی پترۆ دۆلار بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌پاشكۆیه‌كیش ناردوویه‌تی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه حكوومه‌ت له‌وانه‌یه پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێ به‌و پێیه‌ی به‌پاشكۆ ناردوویه‌تی.
زیاتر گوتی: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراقی راستگۆیه له‌زیادكردنی پاره‌ی پترۆ دۆلار بۆ 5 دۆلار ئه‌وا پێویسته جارێكی دیكه بودجه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی و بیخاته ناو ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2014ه و بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زیادكردنی پاره‌ی پترۆدۆلار قازانجی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانه به‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێـه پێنج هێنده، مه‌به‌ست له‌پاره‌ی پترۆدۆلار ئه‌و زیانانه‌یه ده‌گه‌یه‌ت به‌ژینگه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌رێی ئه‌و 5 دۆلاره‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بتوانن ئه‌و زیانانه چاك بكه‌نه‌وه.