30/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی موفاجه‌ئه روو ئه‌دات
له‌كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا موفاجه‌ئه رووئه‌دات‌و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تریش روو ئه‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی مه‌رجی هه‌یه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كات میراته‌كه‌ی كه پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتییه بداته یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ئاگاداری وازهێنانی ناوبراو نییه‌و سه‌ركرده‌یه‌كیش پێی وایه كه كێ وازده‌هێنێت یان نا مافی خۆیه‌تی‌و شتێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
گۆڤاری بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌باره‌ی داهاتووی یه‌كێتیش پێشنیارێكی پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ڵامی ته‌واوه‌تیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕێی كۆنگره‌ن.
كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی
كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی كه‌بڕیاره 31ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌بچێت، پاش شكستی ئه‌و حزبه دێت له‌هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یولی ساڵی رابردوو، كه له‌هێزی دووه‌می هه‌رێمه‌وه دایبه‌زاند بۆ هێزی سێهه‌م، ئه‌مه‌ش سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌ی ناچاركرد بریاری ئه‌نجامدانی كۆنگره بده‌ن، ئه‌گه‌رچی ده‌بوو له‌ساڵی رابردوودا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌ئه‌نجامدانی پلنیۆمێك كۆنگره بۆ ئه‌مساڵ دواخرا.
كۆنگره‌و گۆڕانكاری
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ی گۆڕانكاری ده‌بێت، به‌ڵام زۆرێك پێیانوایه كه كۆنگره ناتوانێت گۆڕانكاری ته‌واوه‌تی بكات‌و ته‌نها توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (كۆنگره سێ ساڵ جارێكه، به‌ڵام پێمان وابێت كۆنگره هه‌موو شته‌كان حل ده‌كات ره‌نگه ئه‌وه خه‌ون بێت، چونكه ناتوانێت هه‌موو شتێك بكات، به‌ڵام هه‌ندێكی حل ده‌كات، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پێویستن ئه‌یكات، به‌رنامه داده‌نێت بۆ گۆڕانكارییه‌كان).
موفاجه‌ئه‌ی كۆنگره
له‌كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتیدا موفاجه‌ئه رووئه‌دات، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشنه‌وه‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی لاویش سه‌رده‌خرێن‌و ئه‌گه‌ریش هه‌یه ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری دابمه‌زرێت كه له‌سه‌ركرده پێشووه‌كانی ئه‌و حزبه پێكهاتبێت، له‌باره‌ی ئه‌و موفاجه‌ئانه‌و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره، سه‌عی ئه‌حمه‌د پیره وتی (موفاجه‌ئه‌ی چی، له‌كۆبوونه‌وه‌دا هه‌موو شتێك باس ده‌كرێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه‌ده‌ڵێیت زانیاریم نییه، ئه‌وه هه‌ڵبژارنه ئیتر كێ ده‌رده‌چێت ده‌ربچێت كێش ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئیتر به‌ده‌ست كه‌س نییه، وازهێنان شتێكی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه‌و هیچ شتێكی تێدا نییه، كێ وازده‌هێنێت با وازبهێنێت، ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بزانین چی روو ئه‌دات، ئه‌و گفتوگۆیانه تاكه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن، كێ ئاماده‌یه كێ داواده‌كات خۆی بكێشێته‌وه، ئه‌وه ئێستا ناتوانین له‌وباره‌وه قسه بكه‌ین).
گۆڤاری بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، ئه‌و كاره‌ش به‌مه‌رج ده‌كات‌و مه‌رجه‌كه‌شی هێنانه‌پێشه‌وه‌ی یه‌كێك له‌كوڕه‌كانییه‌تی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ كۆسره‌ت ره‌سول له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی بخاته شوێنی خۆی، كه پێده‌چێت شاڵاو بێت.
بۆ وه‌رگرتنی رای شالاو كۆسره‌ت ره‌سول، بزاڤ په‌یوه‌ندی به‌ناوبراوه‌وه كرد به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو.
پێشنیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول
كۆسره‌ت ره‌سول، پێشنیارێكی خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و داوای كردووه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی بكه‌ن به‌پێی ئه‌و پێشنیاره‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌ڵام خاڵی لاوازی پێشنیاره‌كه‌ی ناوبراو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی‌و بنه‌ماڵه‌یی خۆیه‌تی‌و ره‌چاوی زۆری ئه‌و لایه‌نه‌ی كردووه.
پێشنیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول به‌مجۆره‌یه:
1- وازهێنان‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی.
2- هه‌ڵبژاردنی دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح به سكرتێری نوێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
3- دانانی یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی‌و كورێكی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی.
4- وازهێنانی ته‌واوی سه‌ركرده كۆن‌و دێرینه‌كانی یه‌كێتی‌و بواردن به سه‌ركرده‌ی گه‌نج‌و بۆ هاتنه پێشه‌وه.
5- پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری كه پێكهاتبن له سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتی‌و كاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێی حزبه كه كۆنگره په‌سه‌ندی كردووه.
یه‌كێتی، به‌ره‌و كوێ؟
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه پێیان وایه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگابوونی یه‌كێتی له‌دۆخی ئێستا، هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نجانه، له‌وباره‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت (باوه‌ر ناكه‌م كێشه بێت، یه‌كێتی ئه‌ندامی گه‌نج ده‌هێنێته پێشه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی، حه‌تمه‌ن شاره‌زایه له‌ئیش‌و كاروباری حزب‌و به‌رێوه‌بردن، وه هه‌موو ژیانێكی سیاسیش به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات، به‌عه‌كسه‌وه من نوێبوونه‌وه‌م پێ چاكتره وه ده‌بێت یه‌كێتی ببێته رێكخراوی ئاینده نه‌ك هی رابردوو).
سه‌ركرده نوێكان، میراتین
ئه‌گه‌رچی هێنانه پێشه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێ، ته‌نها پێشنیار‌و قسه‌یه‌و پێناچێت یه‌كێتی كاری له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه یه‌كێتی ئه‌مجاره یه‌كێتی میراتی بێت‌و زۆرێك له‌سه‌ركرده لاوه‌كان كوڕانی به‌رپرسان بن، له‌وباره‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت (ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییمه كه‌سێك كه‌فائه‌ی هه‌بوو په‌راوێزبخرێت مادام كوڕی فلانه یان كوڕی فلانه، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیمه كه‌سێك بێته پێشه‌وه هیچ كه‌فائه‌ی نییه مادام كوڕی سه‌ركرده‌یه‌كه).