31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانی: بارى ته‌ندروستى تێكچووه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌هۆی نه‌خۆش كهوتنیهوه ئه‌و كۆبونهوهیی دواخست كه بڕیاربوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ماڵپه‌ڕی "ئێن ئاڕتی" راگه‌یاند" به‌هۆی نه‌خۆش كه‌وتنی نێچیرڤان بارزانییه‌وه كۆبونه‌وه‌كه‌مان دواخرا كه پێده‌چێت توشی درم وپه‌تا هاتبێت".
عه‌بدولستار مه‌جید باسیله‌وه‌شكرد كه له‌كاتی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ فازل میرانی باسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێیان كردووه ونیگه‌رانی خۆیان وخه‌ڵكیان پێڕاگه‌یاندوون، له‌وه‌ڵامدا میرانی وتویه‌تی "پارتیش په‌له‌یه‌تی كابینه‌ی نوێ پێكبهێنێت".
وابڕیاربوو دوێنێ پێنج شه‌ممه وه‌فدی دانوستانكاری پارتی وكۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆببنه‌وه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی،وتیشی"وابڕیاره ئه‌مڕۆ پارتی قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكاته‌وه تاوه‌كو رۆژی شه‌ممه یان یه‌ك شه‌ممه كۆببینه‌وه"
س.nrt