31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێكهێنانی حكومەت دوا دەكەوێ
زۆرجار گوێ مان لەوە دەبێ كە دروستكردنی حكومەتی دادێ ی هەرێمی كوردستان بەم زووانە دەبێ و، لایەنەكان دروست نەكردنی دەخەنە ئەستۆی یەكتر، بەڕاستی شتێكی زۆر سەیر و نا یاسایی و نادیموكراتی یە (130) رۆژە هەلبژاردن كراوە تا ئێستا حكومەت پێك نەهاتووە، كەچی بانگێشەی یاسا سالاری و دیموكراتیەت دەكە ، ئەگەر ئەمە یاسا و دیموكراتیەت و حوكمرانی بێ جێ ی زۆر پرسیارە ، لە كاتێكا دەسەلاتی كوردستان بەدەست خۆیانە و براوەن ، ئەی ئەگەر لە هەلبژاردنەكان بدۆڕێنن چۆن حوكم و دەسەلاتی كوردستان ڕادەستی خەلكی تر دەكەنەوە و بەشداری لە حكومەت دەكەن ، ئیتر بە كورتی هەموو لا دەزانن كە پێك نە هاتنی حكومەت لای دەسەلات چەقی گرتووە و، هەردوو لایەنی دەسەلاتدار لە نێوان خۆیان لەسەر ئاست و پۆستە كان پێك نایەن ، دەیانەوێ وەك جاران هەمووشتێكی كوردستان بن ، دەنا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەسەر كورسی و وەزارەت پەكی حكومەتیان نەخستووە ، ئەگەر چی هەقی خۆیانە هەقی خۆیان پێ بدرێ ، بەهەر حال پێم وایە ، ئەم حكومەتە بەهەوەنتە پێك ناێ ، هەر وەك لەسەرتای دەرەنجامی هەلبژاردنەكەش وام گووت ، دواخستنی حكومەت ئەگەر چی هەندێ تموحی شەخسی و حزبی لە پشتە ، وەلێ بە گشتی كۆمەڵێ نهێنیشی تیایە كە هەردوو لایەنی دەسەلاتدار لێ بەهرەمەند و بەرپرسیارن ، شتەكانیش ئەمانەن :
- حكومەت پێكیش نێ ئەو دوو لایەنە لە كوردستان حاكم و حكومەتن و، بارودۆخی كوردستانیان بەدەستەوەیە و، خەمی هیچیان نیە، بۆیە ئەگەر حكومەت تاخیریش بێ لایان ئاسایی یە، ئەوەی زەرەر دەكا خەلك و لایەنە كانی ترن.
- ئەو دوو لایەنە بۆ خۆیان نوێنەرایەتی و حوكمرانی هەمە لایەنەی كوردستان دەكەن ، لەگەل حكومەتی ناوەندو، شەریكات و ولاتانی دراوسێ دادەنیشن، بە ئارەزووی خۆیان بڕیار لەسەر شتەكان دەدەن.
- تا حكومەتی بنكە فراوان پێك دێ، ئەم دوو لایەنە بە ئارەزووی خۆیان هەندێ كار و تەسفیەی حیسابات دەكەن، بە تایبەت مەسەلەی چارەسەركردنی كێشە لەگەل ناوەند و بازرگانی كردن لەگەل ولاتانی دراوسێ و، گرێدانی پەیوەنیدیەكان لەگەل ولاتان و دابین كردنی مافەكان بۆ خۆیان و ، خوادرنی سەروەت و سامانی كوردستان .
- نایانەوێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لە دەسەلات بەشداری بكەن، لەدەسەلات بەهرەمەندی ماددی و مانەوی بن و، ببنە نمونەیەكی جوان و سەركەوتوو، بالانسی موعارەزە بەرز بێتەوەو هی ئەوانیش داببەزێ، بە تایبەت كە هەلبژاردنی 30/4 بۆ پاریزگاكان و پەڕلەمان لە پێشە، بۆ ئەوەی نەبنە نمونەیەكی چاك و بە هێزو، قازانج بكەن.
- لەلایەكی ترەوە نازانن چۆن حكومەت پێك بێنن، دەیانەوێ هەر وەك جاران هەموو پلە و پۆستەكان بۆ خۆیان قۆرغ بكەن، لە كاتێكا سێ لایەنی موعارەزەش لە هەلبژاردنەكە براوەن ، كورسی زۆریان بە دەست هێناوە و مافی خۆیانە بەشێكی باش ببەن ، ئەگەر هەقی خۆیان پێ نەدەن رازی نابن، حكومەتەكەش بێ ئەوان بە ناتەواوی و، نایاسایی پێك دێت، یا دەبنەوە موعارەزە و زەرەر و ئێشیان پێ دەگێنن . بە تایبەت پارتیو یەكێتی لە نێوان خۆیان رێك ناكەون، پارتی خۆی بە حاكم و براوەی سەرەكی دەزانێ، دەبێ هەقی لایەنە براوەكانی تریش بدا، یەكێتیش ڕێككەوتنی ستراتیژی لەگەل پارتی دا هەیە، بەپێ ی ئەو رێككەوتنە هەردووسال جارێك پۆستی سەرەك پەڕلەمان و حكومەت لە نێوانیاندا دەبێ دەستا و دەست بكا، نازانم بۆ هەلبژاردنیان كردووە، وەكو ئەوە وایە حسابیان بۆ كەس نەكردبێ، یەكێتی باجی زۆریشی لەسەر ئەم رێككەوتنەداوە ، بۆ وێنە لەبەر ئەم رێككەوتنە پالپشتی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمو حوكمرانی لەگەل پارتی كرد، بەوەش خەڵـكێكی زۆری خۆیان لیً یان زوێر بوو فشاریان لەیەكێتی كرد، باجی دەنگ كەم بوونی لە نێو جەماوەردا، چۆن ئێستا بێ ببێتە حزبی سێ یەم، لە كاتێكا ولاتانی دراوسێ مامەلەی لەگەلدا دەكەن، بە تایبەت ئێران پشتگیری یەكێـی دەكا ، لەوسۆنگەیەوە بە هەقی خۆی دەزانێ لەگەل پارتی بەش برا بێ، ئەوەش زەحمەتە، لەبەرئەوەی پارتی لە بەرانبەر لایەنەكانی تر ئیحراج دەكا، فەلسەفە و نهێنی هەرە گەورە لێرەیە ، یەكێتی رێككەوتنەكە بەرانبەر بە پارتی بە كاردێنێ وەك كارتی فشار، پارتیش ناز لەسەر یەكێتی دەكا بەوەی كەلایەنی براوەی سێ یەمە و وەكوجاران نەماوەو، لە هی خۆی پۆستی زیاتری پێ دەدا. لە هەمان كاتدا تاخیربوونی حكومەتەكەش زۆر كار لە یەكێتیو پارتی ناكا ئەوەندەی كاری سەلبی لە خەلك و لە لایەنە كانی تر دەكا. لێرەدا دەسەلات، بە تایبەت پارتی لای ئاسایی یە ئەگەر حكومەت دوابكەوێ و خۆی گران بكا، تا خەلك و لایەنەكان فشار یان لی بكەن، ئەوانیش بە مەمنوونیەوە پەلە بكەن و داواكاریەكانی خەلك قەبول نەكەن . كەواتا وێڕای زەرەر و زیانەكان تا رۆژێك درەنگ حكومەت پێك بێ بۆ ئەوان قازانجە