31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ گۆڤاری ئه‌لته‌لیعه عه‌ره‌بیه: سه‌دام حسێن دادوه‌ره نه‌ك دوژمن
كه‌م كه‌س هه‌یه له‌مێژوی هاوچه‌رخدا جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك بزوێنه‌رو سه‌ركرده‌ی چه‌رخی بزاوتی رزگاریخوازی كورد ئه‌ژمار نه‌كات، ئه‌و گه‌رچی یه‌كه‌مین كاری سیاسی به‌شداربونی بوو له‌خۆپیشاندانێك له‌ناوراستی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌لێ دواین كاری به‌ر له‌نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو، ئه‌و له‌ژیانیدا چه‌ندین قۆناغدی تێپه‌راندووه، وه‌ك مافناس‌و سه‌ربازو سیاسه‌تمه‌دارو دیبلۆمات‌و سه‌رۆك.
له‌سه‌رده‌مێكدا ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل به‌ئیمپریالیزم ناوبردوه‌و له‌قۆناغێكی دی به‌دۆست‌و هاوكار، ئه‌م راگۆرینه به‌ته‌نها ئه‌مه‌ریكای نه‌گرتوه‌ته‌وه به‌ڵكو ئێران‌و عێراق‌و توركیا‌و ته‌نانه‌ت حیزبه كوردستانێكانی دیش، هۆكاری ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت (ده‌بێت هه‌میشه تاكتیك له‌خزمه‌تی ستراتیژ بێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه).
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گۆڤاری بزاڤ بلاَو ده‌كرێته‌وه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (1984) له‌ژماره (65)ی گۆڤاری (ئه‌لته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه) له‌به‌رواری (6ی ئابی 1984) بلاَوكراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس (جاسم محمد حسن)ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مه‌ش به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
هاوبه‌ش له‌چاره‌نوس
یه‌كه‌مین پرسیارم بریتیه له‌وه‌ی چۆن رێكه‌وتن ده‌كرێت له‌نێوان به‌رنامه‌ی نیشتیمانی كوردی‌و هه‌ڵپه‌ی نه‌وته‌وایه‌تی عه‌ره‌بی؟
به‌خێرای تاڵه‌بانی وه‌لاَمی دایه‌وه ووتی (ئێمه وه‌ك ئه‌و پێگه‌ی هه‌مانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی بروامان وایه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی عه‌ره‌بی گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، دروشمێكی كۆنیشمان هه‌یه ده‌ڵێَت (هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی عه‌ره‌بی سه‌ركه‌وتنه‌و بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو كه‌وتن‌و نشوستیه‌ك كه‌وتن‌و نشوستیه‌و بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی) ئه‌مه خاڵی یه‌كه‌م، خاڵی دووه‌م په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب به‌ئاشتی‌و خۆشه‌ویستی ناسراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ناكۆكی‌و كێشانه‌ی له‌نێوان گه‌لانی مسوڵمانان هه‌یه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب نیه، ئه‌م خاڵه‌ش وامان لێ ده‌كات بگه‌ینه ئه‌و بروایه‌ی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا هه‌یه زۆر زیاتره له‌و ناكۆكیه روكه‌شیانه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه.
خاڵی سێیه‌میش، ئه‌و رێبازه‌ی كه‌بزاوتی رزگاریخوازی عه‌ره‌بی به‌گشتی‌و تایبه‌ته به‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له‌سه‌ر بریتیه له‌رێبازێكی پێشكه‌وتوخواز، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك روكاری دوژمنایه‌تی به‌دی ناكرێت له‌نێوان هه‌ردوكیان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و باره به‌ده‌رانه‌ی له‌نێوان هه‌دوولا هه‌یه، له‌مه‌شه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامی كه ده‌كرێت یاخود ده‌بێت رێكه‌وتن‌و هه‌مه‌هانگی هه‌بێت له‌نێوان هیواكانی عه‌ره‌ب‌و به‌رنامه‌ی نیشتیمانی كوردی، ئه‌گه‌ر عێراقیش به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌وا هیچ ناكۆكیه‌ك نابینین له‌به‌دیهێنانی هیواكانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد‌و پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراق.
درك‌و گوڵ
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: ده‌مانه‌وێت پرسیار بكه‌ین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان (كورد‌و كورد) له‌عێراق‌و ئێران؟
تاڵه‌بانی: هێزه كوردییه سه‌ربه‌خۆكان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا هه‌یه‌و هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن، به‌لاَم په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ی مه‌سعودو ئیدریس بارزانی زۆر خراپه به‌ڵكو هه‌ر نیه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی، ئێستا خاڵی جه‌وهه‌ری ناكۆكیمان له‌گه‌ڵیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی پاشۆكیه‌تیه، چۆن؟ په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵه‌ی مه‌سعودو نیزامی خومه‌ینی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پاشكۆیه‌تی ته‌واو دامه‌زراوه بۆ گاردی خومه‌ینی‌و هێزه ئێرانیه‌كان، واته به‌شێكی دانه‌براون له‌هێزه ئێرانیه‌كان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وان جوڵه ده‌كه‌ن‌و به‌ئه‌مری ئه‌وان ده‌كه‌ن‌و له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌وانیشن، به‌مانای بونه‌ته كۆمه‌ڵه‌یه‌كی (مورته‌زه‌قه) و پاشكۆ بۆ ده‌سه‌لاَتی ئێرانی، سه‌ره‌تا كار ناكات دژی عێراق به‌ڵكو دژی كوردی ئێران پاشان له‌گه‌ڵ هێزی ئێران دژی عێراق، ئه‌مه‌ش خیانه‌تێكی دوو سه‌ره، له‌سه‌رێكه‌وه خیانه‌ته كه‌شه‌ری شۆرشی كوردی ئێران ده‌كه‌ن له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌ری ولاَته‌كه‌یان عێراق ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌خیانه‌تی یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر تاكێكی كورد نه‌یتوانی هاوكاری شۆرشی كوردی ئێران بكات ئه‌وا پێویسته دژیشی نه‌وه‌ستێته‌وه وه‌ك په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت "گه‌ر گوڵ نیت دركیش مه‌به".
مه‌نتیقی مورته‌زه‌قه
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: واته په‌یوه‌ندیان نه‌ك له‌گه‌ڵ شۆرشی كوردی له‌ئێران نیه به‌ڵكو دژایه‌تیشیان ده‌كه‌ن؟
تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی غه‌ریبیشه له‌زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كانی كوردستانی ئێران بارزانیه‌كانی پێشه‌نگی گاردی خومه‌ینی‌و هێزه ئێرانییه‌كانن به‌نمونه‌ش دواین پێكدادان له‌نێوان كورده‌كانی ئێران‌و ده‌سه‌لاَتی ئێران له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك سنوری عێراق روویدا پێیان ده‌ڵێن دوڵه‌توو مانكاواو داوداوا، له‌م شه‌ره‌دا كۆمه‌ڵه‌ی مه‌سعودو ئیدریس له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئێرانیه‌دا بوو كه‌هێرشی كرده سه‌ر كورده‌كان كاتێك سیان له‌وانمان گرت زانیمان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئێرانین تیایدا ئاماژه كراوه خاوه‌نه‌كانیان بارزانین‌و سه‌ر به‌بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانین، سه‌رجه‌م ئه‌مانه ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بروایه‌ی ئه‌وان هێزێكی كوردی نین به‌ڵكو هێزێكی چه‌كدارن ئاماده‌ن خزمه‌ت به‌هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن به‌مه‌نتقی ئیرتیزاق.
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: نفوزیان هه‌یه؟
تاڵه‌بانی: ته‌نها نفوزێكی عه‌شایه‌ری‌و موحافیزكاری كه‌میان هه‌یه گرنگ ئه‌وه‌یه جێگه‌ی متمانه‌ی گه‌لی كوردیمان نین.
به‌كرێگیراو نه‌ك ئۆپۆزسیۆن
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: راتان چیه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی ئێستا له‌ئێران حوكم ده‌كات؟
تاڵه‌بانی: سه‌ره‌تا بۆم باس كردیت له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتی ئێرانی، به‌كورتی بریتیه له‌ده‌سه‌لاَتێكی دواكه‌وتو و دوژمنكارو پاوانخوازی تائیفی، ئه‌ڵێن ئه‌یانه‌وێت سستمێكی كۆماری ئیسلامی له‌عێراق دامه‌زرێنن، ئه‌مه مانای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی عێراقیه‌كان نیه له‌هه‌ڵبژارده‌و سه‌ربه‌خۆیی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و ئابورییان؟ حه‌زه پاوانخوازێكانیان روونه له‌م بابه‌ته ئه‌وان هه‌وڵی داگیركردنی عێراق‌و به‌كۆیله‌كردنی گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن، واته ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَت نیه له‌عێراق ئه‌وان كاتێك ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت سه‌رۆك سه‌دام حسێن له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت لابه‌رن له‌راستیدا وانیه به‌ڵكو ده‌یانوێت كیان‌و سه‌ربه‌خۆی عێراق له‌ریشه هه‌ڵكێشن، مافی عێراقیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان، بۆ نمونه شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ئه‌وان مامه‌ڵه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه به‌كرێگیراو و پاشكۆی ته‌واون بۆیان.
عێراق ... نیشتیمانمه
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێوه؟
تاڵه‌بانی: بانمونه‌یه‌كت بده‌مێ له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان، چه‌ند پارچه چه‌كێكمان ده‌ستكه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت‌و گه‌یاندمانه ئێران له‌سه‌ر به‌ڵینی خومه‌ینی‌و خامه‌نه‌ئی خۆیان به‌لاَم دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنێكیان ناوێت به‌كرێگیرویان نه‌بێت چونكه ئه‌وان ده‌ست به‌سه‌راگرتنی عێراق‌و داگیركردنیانی ده‌وێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌رگیز پێی رازی نابین. رێگه‌م بده شتێك پێت بڵیم، ئێمه هه‌رگیز شه‌رێكمان دژی سوپای عێراقدا نه‌كردوه وه‌ك هاوكاری هێزه ئێرانیه‌كان له‌شه‌ری نێوانیان له‌باكوری ولاَت به‌چاوپۆشی له‌سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كان ئێمه لێره‌دا هه‌وڵێستی خۆمان تۆمار ده‌كه‌ین "نابێت هیچ هێزێكی كوردی له‌گه‌ل ئێران‌دا بێت یان هه‌ڵوێستێكی سه‌پێی وه‌ربگرێت له‌شه‌ری ئێران بۆسه‌ر عێراق ئه‌م بابه‌ته‌ش كاتێك تۆمار ده‌كرێت خزمه‌تی گه‌لی كوردی ناكات ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری ده‌سپێكردنی گفتوگۆ عێراق نیشتیمانی منه له‌كۆتایدا بۆ هیچ كه‌سێكیش نیه خۆی گێل بكات یان نیشتیمان په‌یوه‌ری خۆی له‌بیر بكات له‌پێناو هه‌وڵوێستێكی كاتی".
رێز له‌سوپای عێراقی ده‌گرم
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: بائێستا بێینه سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌مان، ووتتان شه‌ری ئێران بۆ عێراق هۆكارێك بوو بۆ ده‌سپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق، هۆكاره‌كانی دیكه چی بوون؟
تاڵه‌بانی: هۆكاری دووه‌م‌و وه‌لاَم‌و ئاماده‌یی بوو له‌لایه‌نی دووه‌م حكومه‌تی عێراقی كه‌هه‌ستمان پێكرد كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كان دروست بوون له‌ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه، روونه كه‌ئامانجمان له‌كۆتیایدا بریتیه له‌پێشخستنی حوكمی زاتی نه‌ك جیابونه‌وه له‌نیشتیمانی دایك كه‌عێراقه، واته ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێك بین له‌سستمێكی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و سیاسی‌و ئابوری‌و دادوه‌ری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینَت ده‌بێت هه‌ر رۆژێك له‌رۆژان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بكه‌ین ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان كرد.
هۆكاری سێه‌م ئێمه رێز له‌سوپای عێراقی ده‌گرین كه‌ناسراوه به‌هه‌ڵوێسته نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه خاوه‌ن رێز‌و خۆشه‌ویستی گه‌وره‌وه بۆیه نامانه‌وێت رۆژێك له‌سه‌رمان تۆمار بكرێت كه شه‌رمان له‌گه‌ڵ كردون كاتێك به‌رگریان له‌ولاَت كردوه.
هۆكاری چواره‌م شه‌ره‌كه‌مان خزمه‌تی ئێرانی ده‌كرد كاتێك به‌هۆی مه‌شغول بونی سوپای عێراقی بۆیه هه‌وڵوێتی كرداری بریتی بوو له‌گفتوگر نه‌ك شه‌ر.
گفتوگۆی براكان
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: سه‌باره‌ت یه‌یه‌كتر بینین‌و گفتوگۆكان؟
تاڵه‌بانی: بۆ مێژوو ده‌ڵێم گفتوگۆكان زۆر شه‌فاف‌و ئاشكرا بوون هه‌ندێك كات ناكۆكێكانمان زۆر توند بوون به‌لاَم ئاره‌زوویه‌ك هه‌بوو بۆ گه‌شتن به‌رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش.
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: گفتوگۆكان بریتی بون له‌چی؟
تاڵه‌بانی: ئاساییه سه‌ره‌تا گفتوگۆكان بریتی بێت له‌وه‌ستاندنی شه‌ر پاشان دروستكردنی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ رێكخستنی هه‌ڵوێست‌و رێگریكردنی له‌سه‌رپێچییه‌كان، دووه‌م گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كوردی له‌چوارێوه‌ی یه‌كێتی خاكی عێراق، هه‌روه‌ها گفتوگۆكان بریتی بوون له‌به‌شداریكردنمان له‌ده‌سلاَتی ناوه‌ندی‌و به‌ره‌ی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتوخوازو فراوانكردنی ناوچه‌ی حوكمی زاتی.
به‌رهه‌می به‌عس
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: فراوانكردنی ناوچه‌ی حوكمی زاتی له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك؟
تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌یانی 11ی ئازار، كه‌به‌رهه‌مێكه له‌به‌رهه‌مه‌كانی به‌عس رێكه‌وتوین له‌م باره‌یه‌وه، له‌پیاده‌كردنی حوكمی زاتی بۆ گه‌لی كورد له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی عێراق‌و له‌نێو هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی‌و جێبه‌جێكردن، هه‌روه‌ها رێكه‌وتین له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ده‌سه‌لاَته‌كانی حوكمی زاتی‌و دیاریكردنی بودجه‌یه‌كی باش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌و پێشخستنی‌و گه‌یاندنی به‌ناوچه‌كانی دی عێراق، هه‌روه‌ها رێكه‌وتین له‌زیادكردنی هه‌ندێك ناوچه بۆ سنوری ده‌سه‌لاَتی حوكمی زاتی كه‌زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن به‌مه‌رجێك كار نه‌كاته سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ی عێراق‌و له‌سایه‌ی شه‌رو دۆخی ناجێگیره‌كان.
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: سه‌باره‌ت به‌حوكمی زاتی، هه‌ندێك شت ماوه كه‌به‌هه‌ڵبه‌ستراوی مابێته‌وه؟
تاڵه‌بانی: به‌ڵی گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر سنوری حوكمی زاتی، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی رایه‌كی هاوبه‌ش‌و بۆ رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان‌و گه‌رانه‌وه‌ی كۆری زانیاری كورد له‌نێو كۆری زانیاری عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی حیزبی به‌عس بوه، هه‌روه‌ها چۆنێتی گه‌رانه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی بۆ ناوچه‌ی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌مه‌ش گه‌شتوینه‌ته رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش ئه‌ویش گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی راگوێزراون له‌رابردوو له‌ناوچه‌كانیان له‌دۆخی ناجێگیره‌كانی رابردوودا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌دۆخی ئاسایش‌و حاڵه‌تی جه‌نگ په‌یره‌و ده‌كرێت.
ته‌لیعه ئه‌لعه‌ره‌بییه: كه‌ركوك ده‌كه‌وێته نێو گفتوگۆكانی سنوری حوكمی زاتی؟
تاڵه‌بانی: نه‌خێر، كه‌ركوك شارێك نیه له‌نێو ده‌سه‌لاَتی حوكمی زاتی، به‌ڵكو گفتوگۆكان تایبه‌تن به‌هه‌ندێك ناوچه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن وه‌ك پێم وتی كار نه‌كاته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی عێراق، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌ساسی رۆحیه‌تی یه‌ك عێرق كه‌عه‌ره‌ب‌و كورد كۆده‌كاته‌وه.