31/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بریندارى رووداوەکەى شەوى رابردووى قەلادزێ گیانى لەدەست دا
دواى ئەوەى شەوى رابردوو بەهۆى وەرگەرانى ئۆتۆمبێلێکەوە لەناو شارى قەڵادزێ 2کەس گیانبان لەدەست داو کەسێکى تریش بەسەختى بریندار بوو, ئەمرۆ سەرنشینە بریندارەکەش گیانى لەدەستدا
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ رایگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلەی لەناو شاری قەڵادزێ وەرگەڕاوە سێ سەرنشینى تێدا بووەو دووان لەو سەرنشینانە دەست بەجێ گیانیان لەدەست داوەو کەسى سێیەمیشیان ئەمرۆ بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەست داوە
سەرنشینەکان ناویان شێوازمحمدحسن,و ئسماعیل ئەبوبکر ڕەسوڵ و سەرنشینى سێیەمیان کە ئەمرۆ گیانى لەدەست داوە ناوی تواناکاکە ڕەش سیدمینەیە،
پۆلیسى هاتوچۆش سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند: هۆکارى رووداوەکە تیژرەوى شۆفێرەکە بووەو کۆنترۆڵى ئۆتۆمبێلەکەى لەدەست دەرچووەو خۆی کێشاوە بەستونێکى کارەباداو سەرەنجام سەرجەم سەرنشینەکان کە سێ کەس بوون گیانیان لەدەست داوە .