راهێنەرەكەی بەرشلۆنە لەمەشقەكاندا چی بە میسی ووت
01/02/2014 نوسەر: bzavpress

راهێنەرەكەی بەرشلۆنە لەمەشقەكاندا چی بە میسی ووت



تاتا مارتینۆی راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی رەتی كردەوە زانیاری بدات لەبارەی قسەكردنەكەی لەگەڵ یاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێ میسی كاتێك لەزوومی كامێراكان دەركەوت ناوبراو بۆ ماوەی چەند خولەكێك قسەی لەگەڵ میسی كردووە".
رۆژنامەی موندو دیبۆرتیفۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد مارتینۆ و میسی بەیەكەوە گفتوگۆیان كردووە و هەوڵیانداوە دووربن لە زوومی كامێرا و رۆژنامەنوسان كە ئەمە بۆتە بابەتێكی گرینگ لای ئەوان".
دوای تەواوبوونی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە زیاتر لەدوو جار پرسیاری ئەم بابەتەیان كردووە لە راهێنەرەكەی بەرشلۆنە ، بەڵام ناوبراو رەتی كردۆتەوە وەڵامیان بداتەوە و پێی وایە ئەمە تەنها پەیوەستە بەخۆیانەوە