01/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی چه‌ند پێشنیارێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه ده‌خاته‌روو
هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌رێم و ناوه‌ند به‌نێوه‌نگیری ئێران ڕێكه‌وتبوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ڵام دووباره كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ئه‌و دۆسیه بووته‌وه جێگه‌ی مشتومڕی هه‌ردوولا كه درێژه‌كێشانی ئه‌گه‌ری شه‌ڕ ده‌هێنێته ئاراوه.
دوای چونی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غداد و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مالكی چه‌ند پێشنیارێكیان تاوتوێكردوه بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت.
به‌پێی زانیاریه‌كان مالكی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كه به‌شێكه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی دواتر دابه‌ش بێت به‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتی عێراق، به‌ڵام نیچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی ڕهتكردهوهتهوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌گه‌ر به‌و پێشنیاره ڕازیبن ده‌بێت له قازانجی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌دا 17ئه‌و قازانجه‌یان به‌ربكه‌وێت، به‌ڵام نورمالكی به‌و پێشنیاره‌ی بارزانی ڕازی نه‌بووه بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه سپێردراوه به كۆبونه‌وه‌ی داهاتووه.
له 19 ئه‌م مانگه‌دا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق په‌یامێكی وه‌كو چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی نه‌وت ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه پێی ڕاگه‌یاندوون، له‌كۆی 8 كه‌سی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی كۆمپانیا سۆمۆ ئاماده‌یه یه ئه‌ندام بۆ كورد دابنێت به مه‌رجێك كورد ڕازی بێت نه‌وت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه بفرۆشێت و دواتر داهاته‌كه‌ی عێراق سودی لێ بنێت، كوردیش دووباره ئه‌و پێشنیاره‌ی ڕهتكردهوهتهوه، چونكه پێی وایه بوونی یه‌كه‌م ئه‌ندام لهسۆمۆ هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی سۆمۆ نابێت.
هاوكات ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده جاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌بوو كورد سه‌ربه‌خۆ نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام له ئێستادا هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم جگه له‌بازاڕه‌كانی جیهان هیچ چاره‌سه‌رێكی نیه، هه‌ربۆیه په‌یامی بۆ كورد و عێراق ناردووه تاوه‌كو ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
له‌ئێستادا كورد به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم – توركیاوه و ته‌نكه‌ره‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات، هاوكات به‌پێی ووته‌ی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئاشتی هه‌ورامی له‌ماوه‌ی 6 ساڵی داهاتوودا واته 2020 هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی بۆ 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رزبكاته‌وه ئه‌وه‌ش سه‌رانی به‌غدادی به‌ته‌واوی نیگه‌رانكردووه و هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ پرسی نه‌وت نه‌دۆزرێته‌وه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكادانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كراوه و مه‌ترسیدار ده‌بن له‌وانه‌ش شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و سوپا.