دوای (84) رۆژ فاران گەرایەوە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید
01/02/2014 نوسەر: bzavpress

دوای (84) رۆژ فاران گەرایەوە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید



یاریزانی لاوی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید " رافائێل فاران "دوای (84) رۆژ دابران ، لەپێكانەكەی چاك بوویەوە و گەرایەوە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید".
فاران لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵ تووشی پێكان هات و بەمهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دووركەوتەوە و بۆ یارییەكەی سبەی شەو بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو لەلایەن كارلۆ ئەنچیلۆتی بانگهێشتكرایەوە".
فاران لەكاتێكی باش دەگەرێتەوە ریزەكانی ریال مەدرید چونكە یانەكە لەماوەی (8) یاری رابردوو گۆڵی لێ تۆمارنەكراوە و دەتوانێت سوود لە ماندوبوونی بەرگریكاران " پیپی و رامۆس " وەربگرێت و شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی بدۆزێتەوە".