تۆئهتوانیت به‌هه‌سته‌کانی دڵت گوێ له‌خوداوه‌ند بگریت تۆ ئه‌توانیت له‌ئارامی مێشکت‌دا گوێ له په‌روه‌ردگار بگریت تۆ ئه‌توانیت ده‌نگی حه‌ق له‌هه‌موو شوێنێکدا ببیستیت هه‌رکاتێک پرسیارێک بکه‌ی، بزانه که‌پێشتر وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه چاوه‌کانت به‌ڕوی دنیادا بکه‌ره‌وه. وه‌ڵامه‌که‌ت ڕه‌نگه له‌وتاری ڕۆژنامهیهکدابێت کهچاپکراوه. لهبابهتێکدابێت که‌پێشتر نوسراوه. له‌فلمێکدا بێت که‌خه‌ریکی ته‌ماشای ئه‌که‌ی. له‌ئاهه‌نگێکدا بێت که‌دوێنێ رێکخراوه. له‌و وشانهدابێت کهبهسهرزاری هاوڕێیهکدابێت. یان لای هاوڕێیهک بێت که له‌ئاینده‌دا ئه بیته خاوه‌نی. ئه‌توانیت حه‌قیقه‌ت له لوره‌لوری باو چریکه‌ی بولبول و لهلیزمهی باران و له چه‌خماخه‌ی هه‌وردا ببینت. حه‌قیقه‌ت، هه‌ستی بوون، بۆن و به‌رامه‌ی گوڵی سور، گه‌رمی ڕۆژ و جوانی روناکی مانگه. حه‌قیقه‌ت به‌ئه‌ندازه‌ی تاریکی شه‌وو هه‌م به‌سپیه‌تی و پاکی و بێگه‌ردی منداڵێکی شیره‌خۆره‌یه.
په‌روه‌ردگار وازلهبهندهکانی ناهێنێت. ناشیه‌وێ وازی لێبهێنێت چونکه مه‌خلوق به‌دی هاتوی ده‌ستی خالقه، به‌نده‌و جێ نشینی خودایه. له‌به‌رئه‌وه هه‌رکات دورکه‌وتیته‌وه له ئارامی و ئاسوده‌یی که په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریه‌تی، بانگی په‌روه‌ردگار بکه. خودا له‌وێ ئه‌بێت. له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت و نورو عه‌شق