01/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی له پۆستی جێگری دوومی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كشانده‌وه
به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی له پۆستی جێگری دوومی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كشانده‌وه ورایگه‌یاند كه ئه‌و ئێتر ئه‌ندامێكی ئاسایی یه‌كێتیه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رهه‌م ساڵح رايگه‌ياند " من ئه‌ندامێكی ئاسایی یه‌كێتیم وه‌تا كۆنگره هیچ پۆستێكم نابێت.
وتیشی " هیچ پله‌یه‌كی حیزبی به‌خۆم ره‌وا نابینم ئه‌ندامێكی دڵسۆز و هاوكارم تا به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌و بڕیاری دواخستنی كۆنگره‌ی چواره‌مياندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بو له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ یه‌كێك له‌جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی -به‌رهه‌م ساڵح‌و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ- ئاماده‌نه‌بون.