02/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مشه‌و سوپای عیراق هێرش ده‌كاته سه‌ر فه‌لوجه
به‌رپرسانی ئه‌منی له به‌غدا رایانگه‌یاندووه كه هێزێكی سوپای عیراق به‌نیازه ئه‌مشه‌و 2-2-2014، هێرش بكاته سه‌ر شاری فه‌لوجه‌و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بهێنێت كه ماوه‌ی مانگێكه ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به (العربیة)ی راگه‌یاندووه كه نوری مالیكی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، فه‌رمانی كردووه به هێرشكردنه سه‌ر شاری فه‌لوجه هێزێكی سوپای عیراق له ئاماده‌باشیدایه‌و به نیازه ئه‌مشه‌و 2-2-2014 هێرشبكاته سه‌ر ئه‌و شاره.
ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی پاش ته‌واوبونی ئه‌و واده‌یه دێت كه عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نبار داوایانكرد خۆیان رووبه‌ڕوی داعش ببنه‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پارێزگاری ئه‌نبار دواین بانگه‌وازی بڵاوكردهوهو داوایكردووه كه چه‌كداره‌كان یان له‌و شاره بچنه ده‌ره‌وه یان خۆیان راده‌ست بكه‌ن هه‌روه‌ها هه‌ر هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی بیه‌وێت بێته ده‌ره‌وه له‌و شاره رێگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌ی مانگێك زیاتره رێكخراوی تیرۆریستی به‌ناو ئیسلامی ده‌وڵه‌تی عیراق و شام ناسراو به داعش ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر شاری فهلوجهداو عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه داوای واده‌یه‌كیان له مالیكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رووبه‌ڕوی ئه‌و تیرۆریستانه ببنه‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا هه‌ر بۆیه نوری مالیكی بڕیاریدا كه هزێكی سوپای عیراق ئه‌مشه‌و هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و شاره‌و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه بهێنێت.
به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نبار زیاتر له 100 هه‌زار هاووڵاتی دانیشتوی پارێزگای ئه‌نبار ئاواره‌بوون و ژماره‌یه‌كیشیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.