25/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت ،دووڕیانی لێكجیابوونەوە ٢
به‌شی یه‌كه‌م
پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌ڕووی زمانه‌وانی و زاراوه‌وه
به‌شی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌ڕووی زمانه‌وانی و زاراوه‌وه
باسی یه‌كه‌م:عه‌لمانیه‌ت له‌روی زمانه‌وانیه‌وه
یه‌كه‌م: پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌فه‌رهه‌نگه‌كاندا
دوووه‌م:پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له ئینسایكلوَپیدیا ڕۆژئاواییه‌كاندا
سێیه‌م: پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كاندا:
باسی دوووه‌م:عه‌لمانیه‌ت وه‌كو چه‌مكێكی لاستیكی له‌زاراوه‌دا
باسی یه‌كه‌م: عه‌لمانیه‌ت له‌روی زمانه‌وانیه‌وه
یه‌كه‌م: پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌فه‌رهه‌نگه‌كاندا:
1. ( فه‌رهه‌نگی زمانی به‌ریتانی) له‌ماده‌ی(العلمانیه) دا، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه پێناسه‌ی كردووه:
أـ عه‌لمانیه‌ت (secularism): ئه‌و ڕێبازه‌یه، كه گرنگیی به دنیا و جیهانییه‌تی ده‌دات، وه‌كو به‌رهه‌ڵستكارێك له‌به‌رامبه‌ر كاره ڕوحیه‌كاندا، به كورتی بریتیه له بیروباوه‌ڕبوون به شته دنیاییه‌كان.
بـ ـ عه‌لمانی(secularist):ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌خته‌وه‌ریی ڕه‌گه‌زی مروَیی، له‌م جیهانه‌دا كورت هه‌ڵده‌هێنێت، به بێ گوێدانه ڕێبازی ئایینی و شێوازه‌كانی عیباده‌ت.
ج ـ عه‌لمانیبوون (secularity): واته خوَشویستنی ئه‌م جیهانه، یان ئه‌نجامدان و پراكتیزه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك، كه به‌ته‌واوی په‌یوه‌سته به‌م جیهانه‌ی ئێستاوه.
د ـ به‌عه‌لمانیكردن (seculariye)،(علمنه): واتا ده‌یكاته عه‌لمانی، له شتێكی پیرۆزه‌وه، ده‌یگوَڕێت بۆ شتێكی دنیایی، یان له كه‌سێكی گوَشه‌گیره‌وه(ڕاهیب)، ده‌یكاته كه‌سێكی دنیایی.
ه ـ عه‌لمانی (secular): ئه‌و شته‌یه، تایبه‌ته به‌م جیهانه و ژینی هه‌نوكه‌وه، شتێكی كاتیه، یان جیهانیه، یا ئه‌وه‌یه، پێچه‌وانه‌یه له‌ته‌ك هه‌موو شتێكی ئایینی ڕوحیدا، یاخود ئه‌و ڕێبازه‌یه، ملكه‌چی ده‌سه‌لاَتی كڵێسا نابێت، ڕێبازێك مه‌ده‌نییه،
یا ناڕوحانیه، یاوه‌كو شتێكه، گرنگی به‌ئاین نادات، یان شتێكه پیرۆز نیه.
2 . له فه‌رهه‌نگی( ئوَكسفوَرد ) دا، ڕوونكردنه‌وه‌ی مانای وشه‌ی (secular)، به‌م شێوه‌یه‌یه:
أ ـ دنیاگه‌رایی، یان ماده‌گه‌رایی: ڕێبازێكه، نه ئاینییه و نه ڕوحیی، وه‌كو: په‌روه‌رده‌ی نائایینی، ده‌سه‌لاَتی نائایینی، حكومه‌تی ڕاپه‌ڕیو له دژی كڵێسا.
ب ـ ڕایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: بێگومان، پێویست ناكات ئاین بكرێته بنچینه‌یه‌ك، بۆ ڕه‌وشت و په‌روه‌رده .
3 . فه‌رهه‌نگی (webster) به‌م شێوه‌یه ڕای خوَی خستوَته ڕوو:
عه‌لمانی : واته دنیاگه‌را، شتێكه بۆ یه‌كجار و له سه‌رده‌مێكدا، یان له نه‌وه‌یه‌كدا ڕووده‌دات، یا شتێكه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌ژینی هاوچه‌رخه‌وه هه‌یه، له ئێستادا به‌نێوبانگترین واتاكانی: شته دنیاییه‌كانه، كه جوداوازن له شته ڕوحانیه‌كان و عه‌قیده‌یی نین، ئه‌و شتانه‌یه، كه سیفه‌تی نه‌مرییان نیه.
4. هه‌رچی فه‌رهه‌نگی سێیه‌می نێوده‌وڵه‌تی تازه‌یه، ماده‌ی( secularism)، به‌م شێوه‌یه ده‌ناسێنێ: ڕه‌وتێكه له ژین‌دا، یا له هه‌رشتێكی تایبه‌تدا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕاوه‌ستاوه، كه ئاین، یان ڕٍه‌چاوكردنه ئاینییه‌كان، پێویسته ده‌س وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری حكومه‌ت، یان دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌چاوكردن و ئیعتیبار بۆدانانه‌یه، به دوورخستنه‌وه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار و ویستراو، بۆ نموونه: به‌واتای سیاسه‌تی نائایینی ته‌واو دێت له حكومه‌تدا، بریتیه له ڕێبازێكی كوَمه‌لاَیه‌تی له ڕه‌وشتدا، له‌سه‌ر ئه‌وه بنیاتنراوه، كه پێویسته به‌ها ڕه‌وتاریی و ڕه‌وشتییه‌كان، له‌سه‌ر ئیعتیباره‌كانی ژینی
هاوچه‌رخ بنیات بنرێن، یان هاوكاریی كوَمه‌لاَیه‌تیه، به بێ تێڕوانین بۆ ئاین.
5. له فه‌رهه‌نگی (المورد) ی (منیر بعلبكی) دا هاتووه، كه عه‌لمانیه‌ت، ده‌قاوده‌ق واته: دنیاگه‌رایی، یان ڕێبازی دنیاویستی.
6ـ به‌پێی فه‌رهه‌نگه ئه‌وروپییه‌كان، تاكو كوَتایی سه‌ده‌ی نوَزده، وشه‌ی (secularism) به‌ده‌وری ئه‌م واتایانه‌ی خواره‌وه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه:
أـ ئه‌و ڕێبازه‌یه، كه له هه‌موو سه‌ده‌یه‌كدا، یه‌كجار دێت.
ب ـ ئه‌وانه‌ی خوَیان ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌م جیهانه‌ی سه‌رزه‌وی (دنیاگه‌راكان) ، ئه‌وان دژی ده‌سته‌ی كاهین و پیاوانی (ئه‌كلیروس) و پیاوانی كڵێسان، ئه‌وانه‌ن كه به تێپه‌ڕبوونی هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و چه‌ندین ڕه‌گه‌زی جوداواز و دوورله‌یه‌كی مروَیین.
7. له‌زمانی فه‌ڕه‌نسیشدا، وشه‌ی (seculaire)، به واتای: دنیایی، كاتیی، سالاَنه‌یی، سه‌ده‌یی، ده‌هریی، زه‌مینیی، جیهانیی) دێت.
له‌وه‌ی ڕابورد، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی، عه‌لمانیه‌ت، هه‌رچه‌ند هه‌وادارانی بیانه‌وێت، موسڵمانان چه‌واشه بكه‌ن و بڵێن: دژی ئایین نیه، وه‌لێ له حه‌قیقه‌تدا، به واتای دژه ئایین و گوێنه‌دان به خوا و دواڕۆژ و حیساب نه‌كردن بۆ هه‌ر فه‌رمان، یا ڕێگرییه‌كی ئاین دێت.
دووه‌م: پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له ئینسایكلوَپیدیا ڕۆژئاواییه‌كاندا
1ـ له ئینسایكلوَپیدیای به‌ریتانیدا، سه‌باره‌ت به‌وشه‌ی(secularism) ئه‌وه ده‌بینین كه ده‌ڵێت: بزاوتێكی كوَمه‌لاَیه‌تیه، ئامانجی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی له گرنگیدان به دواڕۆژه‌وه لابدات بۆ گرنگیدان ته‌نیا به دنیا و ئاراسته‌كردنیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، لای خه‌ڵكیی حه‌زێكی گه‌وره هه‌بوو بۆ پشتكردنه دنیا و وردبوونه‌وه له‌خودا و ڕۆژیی دوایی، بۆ به‌ره‌نگاریی ئه‌م جوَره حه‌زه، عه‌لمانیه‌ت له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌واداریی مروَییه‌وه (النزعه الإنسانیه)، ده‌ستیكرد به خستنه‌ڕووی خوَی، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكیی له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا، ده‌ستیان كرد به گرنگیدان و خوَبه‌ستنه‌وه به‌ده‌سكه‌وته ڕۆشنبیریی و مرۆگه‌راییه‌كانه‌وه(هیومانیه‌ت)، هه‌روه‌ك له‌و بڕوایه‌دا بوون كه هیوا و ته‌ماعه‌كانیان له دنیادا ئه‌گه‌ری وه‌دیهاتنیان هه‌یه، تا وایلێهات ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام په‌ره‌یسه‌ند و له‌مێژووی نوێ‌دا به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت، به‌و وادانان – اعتبار- ه‌ی كه بزوتنه‌وه‌یه‌كه دژی ئاین و دژی مه‌سیحییه‌تیشه.
2ـ له ئینسایكلوَپیدیای ئه‌مریكادا وا پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت كراوه: سیستمێكی ئاكاریی سه‌ربه‌خۆیه، له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی سروشتیی دامه‌زراوه، سه‌ربه‌خۆیه له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ی ئایینی و سه‌رو سروشته‌وه(میتافیزیك).
یه‌كه‌مینجار له‌لایه‌ن (جوَرج جاكوب هوَلیوك) ه‌وه له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1846 زاینی‌دا له ئینگلته‌را به‌شێوه‌ی ڕێبازێكی فه‌لسه‌فیی خرایه‌ڕوو، ئه‌و ڕێبازه بۆ یه‌كه‌مینجار ئازادیی بیركردنه‌وه‌ی سه‌لماند و، به مافی هه‌موو مرۆیه‌كی دانا، كه له دڵی خوَیدا بڕوا به‌چی دێنێت، با بیهێنێت.
به‌پێی ئه‌م سه‌لماندن و جێگیردنه‌ی ئازادیی بیركردنه‌وه، وه‌كو ته‌واوكارێكی پێویست بۆی، مرۆ ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، ڕاجیایی له هه‌موو مه‌سه‌له بیروباوه‌ڕییه‌كاندا هه‌بێت، گه‌ر ئه‌م مافه هه‌بوو له‌ڕای جوداوازدا، هێشتا هیچ مانایه‌كی نابێت، به‌بێ مافی پاساوهێنانه‌وه و گوت‌وبێژی ئه‌و ڕا جودایه.
له‌كوَتایشدا، عه‌لمانیه‌ت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، مافی هه‌موو كه‌سێكه گوتووبێژ و ده‌مه‌ده‌مێی هه‌موو ئه‌و پرسیاره زیندووانه بكات، كه له بیر و بڕوا پشت پێبه‌ستراوه‌كاندا، وه‌كو بنچینه‌كانی پابه‌ندبوونی ئاكاریی داده‌نرێت، له‌وانه‌ش: بوونی خودا، نه‌مریی ڕوح، هێزی ویژدان و ده‌روون .
عه‌لمانیه‌ت واتای ئه‌وه نیه خێر و چاكه‌یه‌كی تر نیه، وه‌لێ چاكه له‌م ژینه‌ی ئێستادایه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئه‌و چاكه‌یه‌ی له‌م ژینه‌دایه، بریتیه له‌چاكه‌ی ڕاسته‌قینه، بۆیه به‌دوای چاكه‌دا ده‌گه‌ڕێین، چونكی خوَی خودی چاكه‌یه.
عه‌لمانیه‌ت ئامانجی ئه‌وه‌یه بارێكی مادی وا بێنێته ئاراوه، ئه‌سته‌م بێت كه‌سێكی هه‌ژار و نه‌داری تێدا بدۆزیته‌وه، پشتگیریی هێزی مادی ده‌كات له‌م ژینه‌دا، ئه‌و هێزه‌ی كه ناگونجێت پشت گوێبخرێت، به‌بێ كه‌وتنه نێو نه‌زانی و زه‌ره‌ر و زیانه‌وه، له دانایی و سوَز و به‌زه‌ییه‌وه‌یه، كه پێویسته گرنگی به‌هێزی مادی بدرێت.
عه‌لمانیه‌ت، ڕێگر نیه له بیر و بڕوا مه‌سیحیه‌كان، به‌ڵكو ده‌ڵێت: بێگومان كه‌سێكی ڕزگاركه‌ر، یان ڕێنمونیكه‌ر، له‌م سروشته‌دا بوونی نیه، به‌و واتایه‌ی تێگه‌یشتن و ژیریی و ڕزگاركه‌ر، له‌حه‌قیقه‌تی عه‌لمانیه‌تدایه، كه هه‌ڵگری چه‌ندین ئه‌گه‌ر و ئه‌زمونه و وای لێ ده‌كات سه‌ربه‌خوَ بێت، كه‌واته ئاكاری مروَیی بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌ربه‌خۆیه.
3: به‌پێی تێڕوانینی ئینسایكلوَپیدیای (زانیارییه‌كانی ئاین و ئاكار )، عه‌لمانیه‌ت: بزوتنه‌وه‌یه‌كه- له‌ته‌ك چه‌ند پێشه‌كیه‌كی سیاسی و فه‌لسه‌فیدا- خاوه‌نی مه‌به‌ستێكی ئاكارییه و نكوَڵیی له ئاین ده‌كات، دامه‌زراوه‌یه‌كه مه‌به‌ستی پێدانی تیۆرێكی دیاریكراوه به ڕه‌وتار و ژین، شوێنی مه‌زه‌بی پوَزه‌تیڤیزمی ئاكاریی( الوچعیه اڵ‌خلاقیه) ده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌وه كه گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی داوه ئه‌و كارانه بكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خوایه‌تی و ژینی دواڕۆژ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه داخوازی ئه‌وه‌یه كه كاری ئاین ته‌واو بكات.
ئه‌گه‌ر بوترێت: عه‌لمانیه‌ت بریتیه له جوداكردنه‌وه و دابڕانی ئاین له ژین ڕاستتر و پێكراوتره، هه‌ربۆیه به‌ڵگه‌نما- مدلول- ی دروستی عه‌لمانیه‌ت بریتیه له ڕٍاگرتن و بنیاتنانی ژین له‌سه‌ر غه‌یری ئاین.