تۆپی پێ یان تۆپان (بە ئینگلیزی:football)
02/02/2014 نوسەر: bzavpress

تۆپی پێ یان تۆپان (بە ئینگلیزی:football)



گرینگترین وەرزشی جیھانی نوێیە، دووتیپ لەیەک یاری بەشدارن ھەریەکەکیشیان بەمەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆل لە تیپی بەرامبەریان تۆمارکەن وە ئەو تیپەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات دەبێت بە براوەی یاری لەم یاریەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت .

مێژووی تۆپی پێ :-

تا ئێستا دیار نیە یەکەم جار یاری تۆپی پێ لەکام ووڵات ئەنجام دراوە بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یاریە لە ووڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا لە ووڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستایە کاتێ یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یاریان دەکرد وە وێنەکێشانی میسڕی وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسڕ کێشاوە وە چینیەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ز ئەم یاریەیان کردووە وەناویشیان ناوە تشو چوو وەھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێ نووسراوەکانی باسی لەیاری کردنی سەربازە و سەرکردە یۆنانیەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یاریەیان کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نیە بی سەلمێنێت کە لەکام ووڵات کراوە بەڵام ئەوەی سەرنج بێت بەھۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کەناوی شیفێڵد یونایتد کە تائێستا ئەم یانەیە ماوە کەلەساڵی ١٨٥٧ز دامەزرابوو بۆیە بریتانیا بەوڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە وە لەسەرەتای ھاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسڵات دارانی ئینگڵتەڕاوە دژایەتی کرا بەتایبەتی پاشای ئینگڵتەڕا ئیدواڕد کە فەرمانی دا ھەرکەسێ ئەم یاریە بکات دەبێ دادگایی کرێت دواتریش ھەر لە ئینگڵتەڕا دەستکاری یاساکانی تۆپی پێ کرا بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی یاریەکە نموونە لەساڵی ١٨٦٢ز لە قووتابخانەی بێرمینگھام لە ئینگڵتەڕا یاساکان دەستکاری کران لەلایەن چاڵز ترینگ ، وە لەساڵی ١٨٦٩ز یاسایەک دەرچوو کە نابێ لەیاری تۆپی پێ تۆپ بەدەست بگیرێت.

ڕاهێنەری تــیـپـی وەرزشـی بـــزاڤ :- پێشەوا