د. موسەننا ئەمین بۆ یه‌كێتی‌: ئێمە وگۆران هیچ شتێکی خراپ لە نێوانماندا نیە
02/02/2014 نوسەر: bzavpress

د. موسەننا ئەمین بۆ یه‌كێتی‌: ئێمە وگۆران هیچ شتێکی خراپ لە نێوانماندا نیە


پاش بلاَو كردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك له‌ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان چه‌ند ده‌زگایه‌كی‌ راگه‌یاند كه‌ گوایه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران داوای کردوە لە دوو ئەندامی یەکگرتوو لە ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بچنە لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران و ژورێکی ئاینی دروست بکەن

له‌ به‌رامبه‌ریشدا د. موسەننا ئەمین له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك وه‌لاَمی‌ داوه‌ته‌وه‌ ده‌نوسێت..

یەکگرتوو و گۆران وراگەیانی چەواشەکارانە

هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لە مە رۆژانەدا باس لەوە ئەکەن گوایە گۆران داوای کردوە لە دوو ئەندامی یەکگرتوو لە ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتوو 
کە گوایە بچنە لای‌ گۆران وژورێکی ئاینی دروست بکەن، من لێرەوە دوای لێکۆلینەوە لەم باسە بۆم دەرکەوت کە هیچ بنەمایەکی نیە مەگەر سوعبەت وگالتە بوبێت لە نێوان دوو کەسدا، ئێمە وگۆران هیچ شتێکی خراپ لە نێوانماندا نیە وباری پەیوەندیشمان زۆر ئاساییە وهیچ شتێکی شایەنی باس نیە،
 دوو حیزبین هاوکار لە چاکسای ودیفاع لە مافی خەڵک، بە دوو دید وستراتیژیەتی جیاواز، ئەو رۆژنامە وسایتانەش کە ئەم کارەیان کردوە کارێکی چەواشەکاریان کردوە ئەگەر هەندێکیان نزیکیشن لە گۆران من ئەلێم پێویستە گۆران لێکۆلینەوە بکات لەم شایعە ودرۆیانەی‌ کە زیان بە پەیوەندیەکان ئەگەیەنێت وتی وتی دروست ئەکات.