02/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا : ئیدریس بارزانی پێی وتووم زۆر هه‌وڵماندا ئیعدام بكرێی و به‌رده‌ست نه‌كه‌وتی
رێكخه‌ری ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌ده‌كات له ساڵی 1966 و 1971 دا هه‌وڵی كوشتنی خۆی و جه‌لال تاڵه‌بانی دراوه.
لڤین له راپۆرتێكدا ئاوڕی له‌و كتێبانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوه‌ته‌وه كه تێیاندا باسی له هه‌وڵی كوشتن و تیرۆركردنی خۆی و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه.
به پێ نوسینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له ساڵی 1966 دا مه‌لا مسته‌فا مه‌فره‌زه‌یه‌كی بارزانی ده‌نێرێت به دوای (مام جه‌لال، حیلمی عه‌لی شه‌ریف، عومه‌ر مسته‌فا و عه‌لی عه‌سكه‌ری) كه له دۆڵه‌ڕه‌قه بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازێته‌وه بۆ لای ئیدریسی كوڕی.
مام جه‌لال و هاوڕێیانی له لایه‌ن عه‌باس ئاغاوه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له‌وه‌ی نیازی مه‌لا مسته‌فا له‌و كاره كوشتنیانه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان ناچار ده‌بن رووبكه‌نه شاری سلێمانی و له‌وی خۆیان حه‌شار بده‌ن.
به پێی به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته‌كه، نه‌وشیروان مسته‌فا باسی له‌وه‌شكردووه له ساڵی 1971 دا كاتێك چوونه سه‌ردانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له قه‌سرو ماكۆسان، له كاتی بینینیاندا ئیدریس بارزانی پێی وتووه "زۆر هه‌وڵماندا ئیعدام بكرێی و به‌رده‌ست نه‌كه‌وتی".
نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وه‌ڵامدا به ئیدریس بارزانی وتووه "وابهپێی خۆم هاتوومه به‌رده‌متان".
به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بێت هه‌وڵه‌كان له‌و كاته‌وه بوون كه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه داواكراو بووه و پاشان به حوكمی غیابی، 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئیدریس بارزانیش له تۆڵه‌ی ئه‌و نوسین و بابه‌تانه‌ی نه‌وشیروان له گۆڤاری رزگاری بڵاویكردونه‌ته‌وه، هه‌وڵی ژێربه‌ژێری داوه تا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه له‌سێداره بدرێت.