به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه سایتی (این)هی عێراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، گومان له ته‌رمی كوژراوێك ده‌كرێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌میری رێكخراوی (داعش) بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌و سایته‌ی وتوه: هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ته‌رمی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش-یان گواستوه‌ته‌وه كه له چالاكیه‌كی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاستدا كوژراون، له ناو ئه‌و كوژراوانه‌دا گومان له ته‌رمێك ده‌كرێت كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بێت.
وتیشی: له ئێستادا ته‌رمه‌كه دراوه به پزیشكی دادوه‌ری بۆ ته‌ئكید كردنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه عێراقیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست توانیویانه 16 چه‌كداری داعش بكوژن كه سیانیان هاوكاری به‌غدادی بون و ئه‌و چالاكیهشیان له ناوچه‌ی بوحهیراتی نزیك له عامریه‌ی فه‌لوجه، له باكوری شاری بابل ئه‌نجامداوه.