یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ته‌نیا هاته یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى ریال سۆسیداد به‌ئه‌نجامى چوار گۆلى خاوێن له میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (22)خولى لالیگا له‌و یاریه‌ى له یاریگاى فیسێنتى كاڵدیرۆن به‌رێوه چوو .
گێمى یه‌كه‌م بهگۆلى یاریزان دافید فیا به‌كۆتا هات كه‌له خوله‌كى (38)تۆمار كرد ، بهلاَم خاوه‌نى گۆلى یه‌كه‌م نه‌یتوانى گێمى یه‌كه‌م ته‌واو بكات و به‌هۆى پێكانه‌وه یاریگاى جێهێشت .
له گێمى دووه‌م رۆخى بلانكۆس باشتر یارى كرد و یاریزان دیگۆ كۆستا گۆلى دووه‌مى تۆمار كرد له خوله‌كى (72)، دواتر له خوله‌كى (74)به‌رگریكارى به‌رازیلى میرندا گۆلى سێیه‌مى تۆمار كرد ، سىَ خولهك به‌ر له كۆتایى هاتنى یاریه‌كه یاریزانى تازه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ دیگۆ ریباس گۆلى چواره‌مى تۆمار كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆى خاڵه‌كانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوه (57)خاڵ و هاته یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى ، له‌به‌رامبه‌ردا خاڵه‌كانى ریال سۆسیداد له (36)خاڵ مایه‌وه‌و له پله‌ى شه‌شه‌م دێت .