دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا هیچ نوسراوێكی ره‌سمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه كه داوا بكه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه بكرێت به‌پشوی ره‌سمی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه 1-2 كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه به نوسراوی ره‌سمی داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه رۆژی سێ شه‌ممه بكرێت به پشوو.
رۆژی 31-1 كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان گه‌یشته شاری هه‌ولێر و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه سێ رۆژیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه به‌سه‌ر پارێزگاكان و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا دابه‌ش بكه‌ن هه‌روه‌ها هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه به نوسراوی ره‌سمی داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه رۆژی سێ شه‌ممه 4-2-2014 بكرێت به پشوی ره‌سمی بۆ ئه‌وه‌ی كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ 3-2-2014 دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ نوسراوێكی ره‌سمیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له حكومه‌ت بكات رۆژێك بكاته پشووی ره‌سمی تاوه‌كو ده‌ست به دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان بكات.