ماركا : پسپۆری ناوبژیوانی كردن لەبارەی كارتە سوورەكەی رۆناڵدۆ چی دەڵێت
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

ماركا : پسپۆری ناوبژیوانی كردن لەبارەی كارتە سوورەكەی رۆناڵدۆ چی دەڵێت



پسپۆری ناوبژیوانی كردن لە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی كە نزیكە لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی یانەی ریال مەدرید پێی وایە ناوبژیوانی یاری نێوان یانەی شاهانە و ئەتلەتیك بلباو بریاری راستی داوە سەبارەت بە كردنە دەرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ".
ئەمەو گۆمێزی ناوبژیوان لەیارییەكەی دوێنێ شەوی ریال مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو بەكارتی سوور كریستیانۆ رۆناڵدۆی كردە دەرەوەی یارییەكە و بووە جێگای رەخنەی زۆر لەلایەن یاریزانان و دەستەی كارگێری ریال مەدرید تەنانەت رۆژنامەكانیش ، بەڵام " ئەندۆخار ئۆلیڤێر " پسپۆری ناوبژیوانی لە رۆژنامەی ماركا دەلێت " كارتە سوورەكەی رۆناڵدۆ شایستە بوو ".