هەڵوێستی ئەهلی سوننەو جەماعەت بەرامبەر صەحابەکان رضي الله عنهم
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

هەڵوێستی ئەهلی سوننەو جەماعەت بەرامبەر صەحابەکان رضي الله عنهم



الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد : بەداخەوە زۆر لەموسڵمانان خەڵەتاون بە دوژمنانی ئیسلام و کەوتونەتە زەندەقەو دڵ کرمێ بوون بەوەی تەعن ئەدەن لە صەحابەی بەڕێزی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم، وە هەندێ لەوانەی حیزبیەکان کردویانن بە پێشەوای خۆیان بێڕێزی وبێ ئەدەبی دەکەن بەرامبەر بە صەحابە رضي الله عنهم لەگەڵ ئەوەش لەجیاتی دەم کوت کردنیان و ڕەد دانەوەی ئەو زەندەقەو دڵ نەخۆشیەیان کەچی هەندێ کەس بەرگریان لێدەکاتن وبیانوی بەتاڵیان بۆ ئەدۆزێتەوەو بە ڕەوای نازانێ ڕەددی بدرێتەوەو ناوی بزڕێندرێ!
یانی بەکورتیەکەی غیرەتی ناجوڵێ بۆ صەحابەی بەڕێز رضي الله عنهم کە بێ ڕێزیان بەرامبەر کراوە کەچی بەرگری دەکا لەو موبتەدیع و دڵ نەخۆشانە کە گومان نیە ئەوەی موسڵمان بێت تەعن نادا لەصەحابە رضي الله عنهم بەڵام کە ئەهلی سوننە زۆرێک لەو بێ ڕێزانەیان کافر نەکردووە لەبەر ئەوەیە دەڵێن بۆی هەیە جاهیل بووبن وخەڵەتاو بووبن ئەگینا چۆن موسڵمان جنێو بە صەحابە ئەداو تەعنیان لێ ئەدا!؟
من لێرە بەکورتی هەڵوێستی ئەهلی سوننەو جەماعەت بەرامبەر صەحابە رضي الله عنهم ڕوون دەکەمەوە لە بابەتەکانی داهاتووش ڕەددی هەندێ لەو بێ ڕێزیانە دەکەینەوە کە لە لایەن هەندێ سەرکردەو پێشەوای حیزبی وتەکفیری کراوە بەرامبەر بە هەندێ صەحابە رضي الله عنهم.

خوای بەرز ئەفەرموێ : ] وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ [ (التوبة : 100) واتە : ( وە پێشکەوتووە یەکەمەکان بۆ ئیسلام لە موهاجیرەکان و ئەنسارەکان وە ئەوانەی شوێنیان کەوتوون بە چاکە خوا لێیان ڕازی بووە وە ئەوانیش لێی ڕازی بوون وە خوا بەهەشتی وای بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکانی لە ژێریەوە ئەڕۆن وە بە هەتا هەتایە و بە نەمری تیای ئەمێننەوە ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەیەکی گەورەیە ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (خير الناس قرني ، ثم الذين يلونهم ، ثم الذين يلونهم ...) رواه البخاري ومسلم واتە : ( چاکترینی خەڵک سەدەی منن پاشان ئەوانی دواین پاشان ئەوانی دوایان ...) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لا تسبوا أصحابي ، لا تسبوا أصحابي فوالذي نفسي بيده لو أنفقَ أحدُكم مثلَ أُحدٍ ذهبـًا ما أدرك مُدَّ أحدهم ولا نَصِيفَه ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( جنێو مەدەن بە صەحابەکانی من ، جنێو مەدەن بە صەحابەکانی من سوێند بەو خوایەی نەفسی منی بە دەستە ئەگەر یەکێک لە ئێوە ماڵ ببەخشێ بە قەد شاخی ئوحد زێڕ ببەخشێ ناگا بە مشتێکی ئەوان وە ناگا بە نیوەیشی ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إذا ذكر أصحابي فأمسكوا ، و إذا ذكر النجوم فأمسكوا ، و إذا ذكر القدر فأمسكوا ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 34 واتە : ( ئەگەر باسی صەحابەی من کرا بێ دەنگ بن -قسە لەسەریان مەکەن- ، وە ئەگەر باسی ئەستێرە کرا بێ دەنگ بن ، وە کە باسی قەدەر کرا بێ دەنگ بن ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من سب اصحابي ، فعليه لعنة الله والملائكة والناس اجمعين ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2340 واتە : ( ئەوەی جنێو بدا بە صەحابەی من - بە خراپى باسیان بکات - ئەوە لەعنەتی خوای لە سەر بێ وە لەعنەتی فریشتەکان و هەموو خەڵکی لە سەر بێ ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لعن الله من سب اصحابي ) صحیح الجامع 5111 واتە : ( خوا لەعنەت بکا لەوەی جنێو بە صەحابەی من ئەدا ) .

وە پێشەوا طحاوي (رحمه الله) دەربارەی باوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعە بەرامبەری صەحابەکان رضي الله عنهم ئەفەرموێ : ( ونحب أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ، ولا نفرِّطُ في حبِّ أحدٍ منهم ، ولا نتبرأ من أحدٍ منهم ، ونبغض من يبغضهم وبغير الخير يذكرهم ، ولا نذكرهم إلاّ بخير. وحبُّهم دين وإيمان وإحسان ، وبغضهم كفر ونفاق وطغيان ) العقيدة الطحاوية واتە : ( وە صەحابەکانی پێغەمبەری خوامان صلى الله علیه وعلى اله وسم خۆش ئەوێ ، وە زیادە ڕەوی ناکەین لە خۆشویستنی کەسێکیان ، وە خۆ بەری ناکەین لە کەسێکیان ، وە ڕقمان ئەبێتەوە لە کەسێک ڕقی لەوان ببێتەوە وە بە بێ خێر بە خراپە باسیان بکات ، وە باسیان ناکەین ئیللا بە خەیر نەبێ . وە خۆشویستنی ئەوان دین و ئیمان و چاکەیە ، وە ڕق بوونەوە لەوان کوفرو نیفاق و سنوور بەزاندنە ) .

پێشەوا نەوەوی لە شەرحی صەحیحی مسلم (رحمه الله) ئەفەرموێ : ( اعلم أن سب الصحابة رضي الله عنهم حرام من فواحش المحرمات ، سواء من لابس الفتن منهم وغيره لأنهم مجتهدون في تلك الحروب متأولون ، وقال القاضي: سب أحدهم من المعاصي الكبائر ، ومذهبنا ومذهب الجمهور أن يعزر ولا يقتل ، وقال بعض المالكية يقتل ) واتە: (بزانە کە جنێو دان و عەیب گرتن لە صەحابە ڕەزای خوایان لە سەر بێت حەرامە لە حەرامە ناشیرن و قێزراوەکانە، یەکسانە ئەوە دەرهەق بە صەحابەکان کامیان بن ئەوانەی کە تێکەڵی فیتنە بوون یان نا چونکە ئەوان موجتەهید بوون لەو شەڕانە تەئویلیان هەبوو -یانی بە ئەنقەست ئەمەیان نەکردووە بەڵکو بەڵگەی خۆیان هەبوو- وە قاضي ئەڵێت : جنێو دان و عەیب گرتن لە یەکێکیان ئەوە لە تاوانە گەورەکانە، وە مەزهەبی ئێمە وە مەزهەبی جمهور ئەوەیە کە کەسێ جنێو دەرو عەیب گر بێ لە یەکێک لە صەحابە ئەبێ تەعزیر بکرێ -بە لێدان و قسە- وە ناکوژرێ ، وە هەندێ لە مالیکیەکان ئەڵێن ئەکوژرێ ) .

شێخی ئیسلام ابن تیمیة رحمه الله لە کتابی (الصارم المسلول على شاتم الرسول 1/568) نەقڵ ئەکا لە احمدی کوڕی حنبل رحمه الله کە فەرمویەتی : (لا يجوز لأحد أن يذكر شيئا من مساويهم ولا يطعن على أحد منهم بعيب ولا نقص فمن فعل ذلك فقد وجب على السلطان تأديبه وعقوبته ليس له أن يعفو عنه بل يعاقبه ويستتيبه فإن تاب قبل منه وإن ثبت أعاد عليه العقوبة وخلده الحبس حتى يموت أو يراجع. وحكى الإمام أحمد هذا عمن أدركه من أهل العلم) واتە : ( وە دروست نیە بۆ کەسێک کە باسی شتێ لە خراپەکانیان بکات وە نابێ تانە با لە یەکێکیان بە عەیب گرتن لێی یان بە نەقس باسی بکا هەر کەسێ ئەوە بکات ئەوە واجبە لەسەر دەسەڵاتدار تەئدیبی بکاو سزای بدات لەبۆی نیە عەفوی بکات بەڵکو سزای دەدات و داوای تەوبەی لێدەکات ئەگەر تەوبەی کرد ئەوە لێی وەرئەگیرێ وە ئەگەر بەردەوام بوو تەوبەی نەکرد ئەوە دووبارە سزای ئەدات و لە سجن ئەیهێڵێتەوە هەتا ئەمرێ یان تەوبە ئەکات. وە ئیمام ئەحمەد ئەو حوکمەی گێڕاوەتەوە لەو زانایانەی پێیان گەیشتووە).

وە ابن تیمیة (رحمه الله) لە کتابی ( العقیدة الواسطیة ) کە هەڵوێستی ئەهلی سوننە ڕوون ئەکاتەوە بەرامبەری چوار خەلیفەکەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە ئەهلی سوننە ئەو کەسە بە گومڕا ئەزانن تانە با لە خەلافەتی یەکێک لەو خەلیفانە رضي الله عنهم ئەفەرموێ : ( ومن طعن في خلافة احد من هؤلاء الائمة فهو اضل من حمار اهله ) واتە : ( کەسێک تانە با لە خیلافەتی یەکێک لەو ئیمامانە ئەوە ئەو کەسە گومڕا ترە لە گوێ درێژی ماڵەوەیان )!.

ئەوە هەڵوێستی ئەهلی سوننەیە هەڵوێستی زانایانی سەلەفی خوا جەزایان باتەوە ئایا ئەبێ هەڵوێستی ئەهلی بیدعە ڕاست بێ یان هەڵوێستی ئەوان!؟ ئەوەی ئەچێتە ڕیزی ئەهلی بیدەع با لۆمەی خۆی بکا پاش ئەوەی ئەم حوکمەی بۆ ڕوون بۆتەوە.