سه‌ركرده‌يه‌كى پارتى زۆنی زەرد و سەوز هێشتا ماوە
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

سه‌ركرده‌يه‌كى پارتى زۆنی زەرد و سەوز هێشتا ماوە


پشتیوان سادق ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە میانەی بەژداریكردنی لەبەرنامەیەكی رووداوی نزیك لە پارتی، باس لە وەزعی ناوخۆی یەكێتی و كاریگەریەكانی بەسەر ناوچەكەوە كردو رایگەیاند: لە زۆنی سەوز هەموو بەرپرسیارێتییە ئاسایش و ئیدارییەكان لەدەستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، ئەو ناوچەیەش نیوەی هەرێمی كوردستانە، نیوەی دانیشتووانە، ئەگەر شتێك رووبدات كاریگەری بەسەر هەرێمی كوردستانەوە هەیە .

لەبارەی لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی كە وتبوی"بارودۆخی ناوخۆی حزبێك نابێ ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر كاری سیاسی هیچ سیاسەتمەدار و هیچ لایەنێكی سیاسی و هاووڵاتیان" ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوە دا كە دوو رەنگی هێشتا ماوە لەنێوان هەرێمدا و وتی: لە ئەنجامی وەزعێكی ناوخۆ دوو زۆن درووستبوو، ئەگەرچی ئێستا ئەو زۆنە زەرد و سەوزانە كاڵبوونەتەوە، بەڵام لەرووی ئەمری واقیعەوە ماوە .