نوێنه‌رێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: 2 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تا كار له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بكات، ئه‌گه‌رنا په‌نا بۆ مادده‌ی 141ی ده‌ستووری عێراق ده‌به‌ن.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (
بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جوڵه‌ی به‌و پرۆژه یاسایه كرد ئه‌وا به‌رێكاره یاسایه‌كانی خۆیدا تێده‌په‌رێ، ئه‌گه‌رهه‌ستمان كرد نیازێكی خراپیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌رپارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر مادده‌ی 141ی ده‌ستوور.
ئه‌وه‌شی گوت: مادده‌ی 141ی ده‌ستووری عێراقی ده‌قی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر بڕیارێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێش 2003 جێبه‌جێده‌كرێ به‌مه‌رجێ ناكۆك نه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پارێزگابوونی ناوچه‌كان نه‌هاتووه له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا بێ.
باسی له‌وه‌ش كرد: به‌بۆچوونی خۆم واده‌بینم كه‌به‌بابه‌تی به‌پارێزگایوونی دووزخورماتوو و ته‌له‌عفه‌ر كه ئه‌و دووناوچه‌یه ده‌كه‌ونه سنووری مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، كه‌بۆ په‌كخستنی مادده‌ی 140 و كۆسپ دروستكردن له‌به‌رده‌م به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی لێكراوه پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه شیاوی ئه‌وه‌یه بكرێته پارێزگا و یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی شاندی كوردی له‌گه‌ڵ به‌غداد دا به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیان لێكردووه‌ته‌وه.
كۆتا رۆژی 2013 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عێراق كۆبۆوه‌و پڕۆژه‌یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تاووتوێكرد، له دانیشتنه‌كه‌دا جگه له چوار وه‌زیر، كه بریتی بوون له وه‌زیری گواستنه‌وه، داد، گه‌شتوگوزار و وه‌رزش و لاوان، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی دیكه ده‌نگیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه دا، ئه‌و چوار وه‌زیره‌ش داوایان كرد له‌گه‌ڵ به پارێزگاربوونی بوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌له‌عفه‌ر و دووزخوورماتووش بكرێنه پارێزگا.
رۆژی 16ی ئازاری 1988 فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی سوپای عێراق به‌فه‌رمانی سه‌ددام حسێن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (له‌رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی)یان به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد كه‌به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س برینداربوون كه‌تائێستاش به‌كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كه به‌ركه‌وتووانی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.