زیان لێکەوتوانى پرۆژەى دووسایدى سەرووچاوە قەرەبوو کرانەوە
03/02/2014 نوسەر: bzavpress

زیان لێکەوتوانى پرۆژەى دووسایدى سەرووچاوە قەرەبوو کرانەوە


بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ناحیەى بێتواتەو سەرۆکى شارەوانى سەروچاوە ئەمرۆ ٣ى شوباتى ٢٠١٤ دەستکرا بە قەرەبوو کردنەوەى خاوەن دووکانە زیان لێکەوتووەکانى پرۆژەى دووسایدى ڕێگەى سەرەکى ناو سەروچاوە 

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرى ناحیەى بێتواتە رایگەیاند: ئەمرۆ ٣٠٠ پارچە زەوى  لە ڕێگەى تیرو پشکەوە  بەسەر خاوەن دووکانە زیانلێکەوتووەکانى پرۆژەکەدا دابەش کرا .
وتیشى لەرۆژانى داهاتوودا قەرەبووى ئەو هاوڵاتیانەش دەکرێتەوە کە حەوشەى ماڵەکانیان بەر پرۆژەکە کەوتووە 

لە پرسیارى ئەوەى ئایا ئەوانەى لە خانوو دووکانى کرێدا بوون قەرەبووەکە دەیانگرێتەوە؟

بەرێوەبەرى ناحیەکە ئاماژەى بەوە کرد لە داهاتوویەکى نزیکدا کرێچى دووکانەکان زەوى دووکانیان پێ دەدرێت وەک خاوەن دووکانەکان 
پرۆژەى دووسایدى ناو سەروچاوە لە بەرواری ١٤/١/٢٠١٢ وە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندەوە دەست کراوە بە جێبەجێ کردنى و دواى ئەوەى بۆ ماوەى ٣مانگ پرۆژەکە بەهۆى رێگرى دانیشتوانى ناحیەکەوە وەستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بریارى قەرەبوو کردنەوەى زیانلێکەوتوانیاندا و دەست بەکار کردن لە پرۆژەکە کرایەوە .