03/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مۆسیقا هۆکاری گوێ گران بوونه .
له ڕاپرسیه‌کی به‌ریتانی که پێگه‌ی بی‌بی‌سی بڵاوی کردۆته‌وه بۆ 1000 که‌س کراوه ده‌رکه‌وتوه که ئه‌وانه‌ی شه‌وانه گوێبیستی ده‌نگی مۆسیقای ده‌نگ به‌رز ده‌بن به‌تایبه‌تی له شه‌وانی ده‌ره‌وی دیسکۆو باڕه‌کان یه‌ک له‌سه‌ر سێیان توشی گوێ گران بوون و سه‌ره‌تای بوونه به که‌ڕبوون .
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که گوێبیستی( ئم پی سری) ده‌بن کاتی کارکردن وه‌یان که به‌ڕێگادا ده‌ڕۆن هه‌مان گرفتی بیستنیان توش ده‌بێت ئه‌وه‌ش زیان گه‌یاندنه به په‌رده‌ی گوێ و به‌شێک له مێشک .گوێ گرتن له کاتی شه‌وانه‌دا که بۆ مرۆڤ کاتی خه‌وه زیانه‌کانی مۆسیقا زیاتر ده‌بێت وه‌ک له ڕۆژ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گوێ گرتن له مۆسیقا شه‌ش کاتژێر بێت له ڕۆژێکدا .
وه ئه‌وانه‌ی له کاتی کاردا گوێبیستی مۆسیقا ده‌بن دیقه‌تیان بۆ کار باش نیه‌و شه‌وانه‌ش به دره‌نگه‌وه خه‌ویان لێده‌که‌وێت .گرفته‌که له‌وه‌دایه که هه‌ست به گوێ گران بوون ناکه‌ن تا چه‌ند جار پرسیار دووباره ده‌که‌نه‌وه بۆ تێگه‌شتن ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گرفته‌که‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که گوێبیستی زۆری مۆسیقا ده‌بن ..