فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی باریشارستانیهتی شاری کرماشان بلاوی کرده‌وه له ماوه‌ی 10 مانگدا 26 منداڵ له‌دایک بون له‌لایه‌ن دایکانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌وه احد وجودی له‌چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا رایگه‌یاند 26 کچ و کوڕ له‌لایه‌ن دایکانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌وه له‌دایک بوون.
له‌کاتێکدا هاوسه‌رگیری منداڵان له‌ئێراندا یاساییه، به‌ڵام به‌پێی به‌نده‌کانی مافی مناڵان، هه‌رتاکێک تاته‌مه‌نی 18ساڵی به‌منداڵ ئه‌ژمار ئه‌کرێت. سه‌ره‌رای ئه‌و ئازارهجهستهیی و ده‌رونیانه‌ی توشی ئه‌و کچهمندالانه ئه‌بێت که پێش وه‌خت هاوسه‌رگیری ئه‌که‌ن .هێشتا هه‌وڵێکی جدی له‌ئارادانییه بۆ کۆتایی هێنان به‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه. پێش بینی ئه‌کرێت ئه‌م کێشه‌یه به‌هۆی زۆر بوونی دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌قۆناغی گه‌شه‌دان زیاتر په‌ره‌بسێنێت. به‌رگریکارانی مافی مرۆڤ ئه‌ڵێن هاوسه‌رگیری منداڵان یه‌کێکه له مه‌ترسیدارترین پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ .