04/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کاریگه‌ری سه‌رما بۆسه‌ر ئافره‌تی دووگیان
له توێژیه‌نه‌وه‌کی په‌یمانگای ئه‌مه‌ریکی بۆ ژینگه‌و حه‌ساسیه ده‌ریخستوه که کاریگه‌ری سه‌رما له کاتی دووگیانی ئافره‌ت مه‌ترسی توشبونی منداڵه‌که به نه‌خۆشی هه‌ناسه‌و حه‌ساسیه زۆرتره .
دکتۆر مارت گرایسۆن ده‌ڵێت کاتێک که ئافره‌تی دووگیان توشی سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت ده‌بێت له دوای پێنج مانگی دوو گیانیه‌که‌ی ئه‌وا کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری توشبونی کۆرپه‌که‌ی به هه‌ناسه سواری و حه‌ساسیه .
ژینگه‌یه‌کی له‌بارو گونجاو بۆ ئافره‌تی دووگیان زۆر پێویسته به‌تایبه‌تی ساردی و گه‌رمی له‌بار له‌گه‌ڵ گونجانی لاشه‌ی ئافره‌ت.
ده‌بێت ئافره‌تانی دووگیان زۆر ئاگاداری سه‌رما بوون بن له کاتی دوووگیانی به‌تایبه‌تی له کاته سارده‌کانی ساڵ ئه‌گه‌ر کاته‌که‌یان له سه‌رمادابوو بۆ پاراستنی منداڵه‌کانیان له گرفتی توش بوون به حه‌ساسیه .
ئه‌گه‌ر ئافره‌تانی دووگیان خۆیان باش دانه‌پۆشن و ئاگاداری خۆیان نه‌بن ئه‌وا منداڵه‌کان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن