سبه‌ینێ ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری بزاڤ به‌كۆمه‌ڵێك دیدار‌و راپۆرتی گرنگ‌و هه‌نوكه‌یی ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ری خوێنه‌رانی.
سبه‌ی چوار شه‌ممه 5ی شوبات، ژماره دووی گۆڤاری بزاڤ كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی شیكاری سیاسی سه‌ربه‌خۆیه به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانی.
بابه‌ته‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌ی بزاڤ بریتییه له:
دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ده‌ڵێت: دڵنیام پارتی ئه‌یدۆڕێنێت
راپۆرتێكی گرنگ له‌سه‌ر كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی‌و دواین پێشهات‌و رووداو له‌وباره‌وه.
هه‌روه‌ها دیدارێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوێكی گۆان كه پێیوایه پارتی‌و یه‌كێتی به‌فشاری ئه‌وان رازی بوون هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامبدرێت.
بابه‌تێكی تری گۆڤاره‌كه بریتییه له‌دیدارێك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رێكی دووره بودجه‌ی هه‌رێم ببڕدرێت.
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا گۆڤاری بزاڤ دۆسییه‌یه‌كی له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسێك رای خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.