04/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ماموَستاو هه‌ڵوێستی بایكوت كردن
به‌له‌به‌رچاو گرتنی دوَخی ماموَستایان و سه‌ختی گوزه‌ران و بارودوَخی ژیان و ناهه‌مواری زینده‌گیان بهلاَم بایكوَت كردنی وانه وتنه‌وه‌و مه‌حروم كردنی خوێندكارانی نه‌وه‌ی دوواڕوَژ ، به‌هه‌ڵوێستێكی گونجاو نازانم.
زوَر به‌داخه‌وه پێم وایه دیسان ئه‌مه‌یش به‌سیاسی كراوه‌و هه‌ندێ لایه‌ن بوون به بزوێنه‌ری ئه‌و جوَره هه‌ڵوێسته كهدوواجار خراپ به‌سه‌ر مناڵه‌كانی خوَماندا ئه‌شكێته‌وه.
سالاَنی ڕابوردوو به‌چاوی خوَمان ماموَستاكانمان ئه‌بینی كه چوَكیان بوَ بێ موچه‌یی و كه‌م موچه‌یی دانه‌دا و بێ پسانه‌وه به‌رده‌وام بوون له‌پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ك ئێستایش هه‌مان هه‌ڵوێستیان لێ چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت
چونكه ماموَستایان توێژێكی زیندوو كاریگه‌ری كوَمهڵگان ئه‌بێت زوَر له‌وه به‌هێزتربن كهدوواكهوتنی موچه‌یان كاردانه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌رچی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی له‌و شێوازه دهسهلاَتداران تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند نابن به‌ڵكو ڕوَڵهكانی خوَمان ئه‌بنه سوته‌مه‌نی.
بوَیه داوا ئه‌كه‌م دان بهخوَتانا بگرن و ماوه‌یه‌كی تر 2 هه‌ڵبژاردنمان له‌به‌ر ده‌مدایه ئه‌و كات ئه‌توانن یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست توَڵهی خوَتان له‌و دهسهلاَته بكه‌نه‌وه كه بوو بههوَی یاری كردن بهموچهكانتان نه‌ك به‌م شێوازه‌ی ئێستا كه داخی دڵی خوَتان بهمناڵهكانی خوَتان ئه‌ڕێژن و دهسهلاَتیش بریسكه‌ی سمێڵی دێ !!!