جاهیلییەتی ئەمڕۆ
04/02/2014 نوسەر: bzavpress

جاهیلییەتی ئەمڕۆ


ئا.رێباز عبدلله‌

جاهیلییەت وەنەبێ ماوەیەکی ڕابردوو بێت لەماوە جۆر بەجۆرەکانی مێژوو، بەڵکوجاهیلی یەت بریتیە لەهەموو بەرنامە و دەستورێک کە مرۆڤ پەرستی تێدا دەر کەوێت . . ئەم سیفەتەش لەهەموو پڕۆگرامەکانی ئەمڕٶی مرۆڤایەتیدا بەئاشکرا دەر دەکەوێت . . لەهەموو پڕۆگرامەکانی سەرزەمینی ئەمڕۆدا مرۆڤ لەمرۆڤی وەك خۆیان ئایدۆلۆژی وبیر وڕاو بەرنامە وڕێباز و ڕێساو یاساو خوونەریت وەردەگرن . . ئەمەش جاهلی یەتە بەهەموو بنەماکانیەوە . . جاهیلی یە تيشەکە بەئاشکرا مرۆڤ مرۆڤی تێدا دەپەرستێ ، هەندێکیان هەندێکی تریان لەجێی خواداناوە و دەی پەرستن .


ئیسلام تەنهاپڕۆگرامی ژیانە کەمرۆڤ تیایدا ڕزگاری بووە . . 
چونکە لەئیسلامدا خەڵکی ئایدۆلۆژی و بیر و ڕاوا ڕیساو یاساو خوو نەریتیان لە خوای پەروەدرگارەوە وەر دەگرن . سەریش تەنها بۆ خوای گەورە دادەنەوێنن ، کە گوێ ڕایەڵیش دەبن تەنها گوێ ڕایەڵی شەریعەتەکەی خوا دەبن مل کەچیشیان تەنها بۆ سیستمی ئیسلامە و بەس . . چونکە لەمرۆڤ پەرستی ڕزگاریان بووە و بونەتە خوا پەرست . . . ئەمەش ئەو دوو ڕیانەیە کە لەنێوان ئیسلام و جاهیلی یەت دا هەیە . .
لەجاهیلیەتی ئەمڕۆدا مادە پەرستی هەموو شوێنێکی گرتۆتەوە هەموو لایەنەکانی ژیان بۆ ماددە و نرخی ماددە تەرخان کراون ، ماددە پەرستی بۆتە پەرستن و ماددە جێ و ڕێی خەڵکی و شێوازی حوکومیان دیاری دەکات . . ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە . . چونکە نابێ ماددە و باری ئابووری وایان لێبێت جێ و ڕێی خەڵکی دیاری بکەن چ جای ئەوەی کارتێکردنیان لەدەست مایەی ڕۆژی دوایدا هەبێت . . ماددە پەرستی دەبێتە هۆ کارێکی سەرەکی بۆ خولقاندنی بارودۆخێکی نالەبار ، نەك هەر لەڕۆژی دوایدا بەڵکو لەژیانی دونیاشدا . . مەگەر بەچاوی خۆمان ئەو پشێوی وبەدبەختی یە لەشارستانێتی ئەمڕۆدا نابینین ؟ کەوابوو دەبێ حەتمەن جۆرە بیر و هۆش و بەرنامەیەکی تر بۆ حوکم کردنی ژیانی مرۆڤایەتی  بێتەکایەوە ، بیر و هۆشێکی وا کەتەنها ئەو بتوانێ کارزانانە نرخ بۆباری ئابووری خەڵکی دابنێت و ماددەش بەشێوەیەکی وا ئاڕاستە بکات کە بەختەوەری و هێمنی و خۆشبەختی خەڵکی تێدابێت {قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ} یونس/٥٨ واتە : بڵی بەفەزڵ و ڕەحمەتی خوا دڵ خۆشکەن ، ئەوە چاکترە لەوەی کە کۆی دەکەنەوە . ئەو پڕۆگرامەی کەحوکمی ژیانی کۆمەڵە مرۆڤێک دیاری دەکات هەر ئەوە کە بارۆدۆخی ئابووری و نرخی ماددە شیان بۆ دیاری دەکات . .  کەدەبێ ماددە تاچ رادەیەک هاوکاری ژیانیان بکات . . چونکە بە پێ ی ڕێسای ئەو پڕۆگرامە یا دەبێتە مایەی بەختەوەری ، یان بەدبەختی کۆمەڵ . . لەبەر ئەمەشە ئیسلام تەنها پڕۆگرامی ژیانە .

ئەم هاتوو هاوارە زۆرەی کەمادە و مادددە پەرستی زلکردووە ، ئا بەم شێوەیەی کەهەموو بیر و هۆش و هەست و نەستێکی خەڵکی گرتۆتەوە ، بەم شێوەیەی کەئەم خەڵکە بێ ئاگایەی کردۆتە ئامێر و شەو و ڕٶژ هەڵپەیانە بۆی و ، ئائەمەی کەماددە پەرستی کردۆتە ژیان و مایەی ڕەنج و تێکۆشانی خەڵکی  . . ئائەم هات و هاوارەی شەو و ڕۆژ دەڵی . . بەرهەم   بەرهەم  . . پارە . .  پارە . . ئائەم هات و هاوارەی کە هەموو داب و نەریت و هەستێکی پیاوانەی بۆدەخرێتە ژێر پێ . .  هەروا سادەنیە و . .  بەهەوانتە نەهاتۆتە کایەوە . . . بەڵکو بە پێی نەخشە یەکی وورد دەڕوات ، بۆ دانانەوەی ( بت ) انێکی وا کە لەجێی بتەکانی جاهیلی یەتی پێشوو بپەرسترێن .. بتی وا وەکو هی پێشان دەسەلاتی بەسەر هەموو هەڵسووکەوتێکی تاك و کۆمەڵدا هەبێت ... 
هەر کاتێک و لەهەر جێ یەک پارەو بەرهەمی ماددی بووە بت وخەڵکی ڕەنجیان بۆداو ، بە پیرۆزی یەوە وەك بت لەدەوری گەڕان ئەوا ئیتر هەرچی ئیعتیباراتی تر هەیە دەخرێتە ژێر پێ و دەکرێتە قوربانی ئەو . . خوو ڕەوشت ، خێزان ، ئابڕو ، سەربەستی و هەموو شتێکی پیرۆزی تر ئەوجا لای خەڵکی وای لێدێت هەرچی شتێک بووە کۆسپی ڕێ ی ماددە و پارە کۆ کردنەوە ، دەبێ بشکێنرێ و لادرێ . .  ئەمەشە مانای بت پەرستی . . ئەگەر ئەمە بت پەرستی نی یە ئەدی بت پەرستی چی یە و چۆنە ؟
مەرج نیە بت هەر لە دار و بەرد داتاشرێ ... نا ... بەڵکو هەواو هەوەس ، لافیتە و دروشمێک . . یا نازناو و پلە و پایەیەك ، یاهەر جۆرە ئیعتیبارێکی تر دێت و دەشێ بکرێتە بت .
لەڕاستیدا نرخی سەرەکی و دەست مایەیی ڕاستە قینە دەبێت تایبەت بێ بە فەزڵ و ڕەحمەتی خوا ، کەلە بەرنامەکەیدا دەردەکەون . ئەو بەرنامە جوانەی کە هێمنی بەدڵ دەبەخشێ و گەردن ئازاد دەکا و هەست و هۆشی مرۆڤ بەڕێزەوە دەپارێزێ . . 
لەژێر سایەی ئەم تاکە بەرنامەیەشدا دەتوانرێت سوود لەو ڕۆزیە وەر بگیرێت کە خوای گەورە بۆ خەڵکی سەر زەمینی داناوە . . چونکە ڕۆزی و پارە و شێوازە پێشکەوتوەکانی بەرهەمی ماددی ئەگەر بە پێی بەرنامە جوانەکەی خوای گەورە نەبوو دەبێتە مایەی بەدبەختی و کوێرە وەری خەڵکی . چونکە دەکرێنە ئامێر و ، لەبەڕێز کردن گەورەکردنی ڕەوشتی ئاژەڵیدا لەسەر حسابی ڕیزی بەکار دێن .