بەمەبەستى پاک راگرتنى ژینگەى سنورەکە ئیدارەى ڕاپەڕین گرێبەستێک واژۆ دەکات
05/02/2014 نوسەر: bzavpress

بەمەبەستى پاک راگرتنى ژینگەى سنورەکە ئیدارەى ڕاپەڕین گرێبەستێک واژۆ دەکات

  لە چوارچێوەی پاك راگرتن و كۆكردنەوەو لەناوبردنی خۆڵ و خاشاك پێشنیوەرۆى ئەمرۆ بە ئامادەبوونی حمید عبدلله سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قائیمامی رانیە و بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی رانیە و زۆریك لە سەرۆكی شارەوانیەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین لە هۆڵی شارەوانی رانیە كۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەرى کۆمپانیاى گارێکس ئامادەى بوو باس لە چۆنیەتى کۆکردنەوەو لەناوبردنى خۆل و خاشاکى سنورەکە کراو بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستێک لە نێوانا کۆمپانیاى ناوبراوو ئیدارەى ڕاپەریندا واژۆ کرا بەپێى زانیاریەکانى بزاڤ بڕیار وایە کۆمپانیاى گارێکس ئەركی كۆكردنەوەو لە ناو بردنی خۆڵ و خاشاكی ناوچەكە بگرێتە ئەستۆ, هەر بۆ هەمان مەبەست ئیدارەى ڕاپەرین داواى لە شارەوانیەکانى سنورى ئیدارەى راپەرین کردووە هاوکار بن لە پێناو پاک راگرتنى ژینگەو لەناو بردنى پاشماوەکان بەشێوەیەکى زانستى هەر لەو بارەیەوە سەرۆکى شارەوانى رانیە وتى: لە ساڵانی رابردودا بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست و لەنو بردنی ئەو پاشماوانە بەشێوەیەكی نەشیاو سیمایەكی ناشیرینی بە ناوچەكە بەخشیوە ئەمە سەرەرای دروست كردنی كەشێكی نا تەندروست بۆ هاوڵاتیان وتیشى لە ئێستادا بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك توانرا چارەسەر بۆ پاشماوەو خۆڵ و خاشاكی ناوچەكە بدۆزرێتەوەو كاربكریت بۆ لەناو بردنی بەشێوەیەكی تەندروست و زانستی ئەوەى جێگەى باسە پێشتر خۆڵ و خاشاکى شارى رانیەو دەورو بەرى لە بنارى چیاى کۆڵێن کۆدەکرایەو دەسوتێنرا ئەمەش نارەزایى زۆرى هاوڵاتیانى لێ دەکەوتەوەو بۆچەند جارێکیش بەرپرسانى ئیدارەى راپەرین لە پیس بوونى ژینگە ئاگادار کرابوونەوە بەڵام چارەسەرى پێویستى بۆ نەکرا, بە ئەنجامدانى ئەم گرێبەستەش ژینگەى سنورەکە بەتەواوى لە دوکەڵەو پاشماوە زیان بەخشەکان پاک دەکاتەوە .