05/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازاد جندیانی :به‌رهه‌م ساڵح جێگه‌ی تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه
ئازاد جندیانی رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته هه‌واڵه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (ئه‌لعاله‌م)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌دات، درۆیه و دووره له راستییه‌وه.
(ئازاد جندیانی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌باره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (ئه‌لعاله‌م)ی عیراقیه‌وه كه به ناونیشانی "به‌رهه‌م ساڵح نه‌خشه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی داده‌ڕێژێت له به‌غدا و سلێمانی"، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له راپۆرته هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (ئه‌لعاله‌م)دا هاتووه، ناڕاستن، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی وته‌بێژی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه هیچ لێدوانێكی بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ دابێت.
جندیانی راپۆرته هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (ئه‌لعاله‌م)ی به گه‌مه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ناهاوسه‌نگ له‌قه‌ڵه‌مدا و له‌به‌رانبه‌ر زانیارییه ناڕاسته‌كانی نێو راپۆرته هه‌واڵه‌كه‌ش، داوای له رۆژنامه‌كه كرد به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردن بكات.
پێویسته بوترێت، سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی، میلاد ئه‌لروبه‌یعی له رۆژنامه‌ی (ئه‌لعاله‌م)ی عیراقی راپۆرته هه‌واڵێكی به‌ناونیشانی( به‌رهه‌م ساڵح نه‌خشه بۆ جێگرتنه‌وه تاڵه‌بانی داده‌ڕێژێت) بڵاوكردبووه‌وه و تێیدا باسی له‌و كێشه و ناكۆكیانه كردبوو كه له‌نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا هه‌ن.