05/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
م. سەڵاحەدین : یەكگرتووەكان هێشتا ئەركیان تەواونەبووە مادەم داوای خەڵك بە فیشەك بەردەوامە
لە یادی بیستەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردۆتەوە.
مامۆستا سەڵاحەدین دەڵێت : 6\2 رۆژی سەرهەڵدانی بزافێك كە ریشەیی ترین و بەرنامەدارترین پرۆژەی ئیصلاح و میانەڕەوی ئیسلامی خستەروو لەسەر ئاستی بزافە ئیسلامیەكان و رەوتی ئیسلامی جیهان .جێگای داخە لە هەرێمی كوردستان یاری بە پڕنسیپەكانی دیموكراسی دەكرێ و هەڵبژاردن بێ بەها دەكرێ و وڵات لەبەر بەرژەوەندی حیزبی بێ سەر و بێ ئیدارە و بێ پەرلەمان دەهێڵرێتەوە".
ئاماژەش بەوە دەكات، كە یەكگرتووەكان هێشتا ئەركیان تەواونەبووە و بەشێك لە ئامانجەكانیان نەهاتوونەتە دی، مادەم تارمایی تیرۆر و وەڵامدانەی داوای خەڵك بە فیشەك بەردەوامە.