ویساڵى ئەو
06/02/2014 نوسەر: bzavpress

ویساڵى ئەو


صەداى زەرەى زنجيرى زولفه ئەم شەو
چريكەم دێ له تاو هيجرى يار ئەم شەو
بۆ وادەى ويساڵى گەر بشبم بەقوربان
بابەسوتن چێ جەرگ و دڵم ئەم شەو

لەكن مەستان خۆشى وشادى ئەگێرن
لەلاى من هەرفەسڵى خەزانە ئەم شەو
گەر له هيجرابم لەتاو وەسڵى زوڵفت
وادەى ويساڵه گەر بمريشم ئەم شەو

بووم بەخاكى سەرى ڕێى بەڵكو پێ بنێ بەسەرما
نەهات بەسەرما بەسەرمايى ئەم شەو
سەرمايەى دڵه گەر لوتفێ بكا بەسەرما 
سەرو سامانم بۆچيە كەدارم بكا ئەم شەو